تەندروستی
زیاده‌ خۆرى له‌م خۆراكانه‌ دادووچارى ترشه‌ڵۆكى گه‌ده‌ ت ده كات
وه‌رگێران : ڤانیا بێسون

 


گه‌ده‌ یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ندامه‌ سه‌ره‌كییه‌كانى جه‌سته‌ ، پێویسته‌ پارێزگارى لێ بكه‌ین له‌ ترشه‌ڵۆكى  و گرژ بوونى ، چونكه‌ كۆمه‌ڵێك خۆراك هه‌یه‌ گه‌ده‌ (المعده‌) دووچارى ترشاندن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى خۆراك ده‌كات ، به‌مه‌ش هه‌ست به‌ ئازارى گه‌ده‌ و ڕشانه‌وه‌ و تامى ترشه‌ڵۆكى ناخۆش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ناو ده‌م .


ئه‌و خۆراكانه‌ كامانه‌ن كه‌ گه‌ده‌ دووچارى ترشه‌ڵۆكى ده‌كه‌نه‌وه‌ :-
*شوكلاته‌ .
*قاوه‌ .
*چا.
*كحهول.
*خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان .
*وه‌رگرتنى خواردن و خواردنه‌وه‌ى گه‌رم .
ڕاسته‌ ڕۆژانه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئێمه‌ به‌ گشتى ئه‌و شه‌ش خۆراكه‌ ده‌خۆین به‌ڵام باشتروایه‌ زیاده‌ خۆرى تێدا نه‌كرێت و به‌كه‌مى بخورێت ، چونكه‌ به‌ پێ ى پزیشك و شاره‌زایان كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕى "الیوم السابع" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ باس له‌ زۆر خواردنه‌وه‌ى ئه‌و شه‌ش خۆراكه‌ى سه‌ره‌وه‌ ده‌كات كه‌ گاریگه‌رى زۆر خراپى بۆ سه‌ر گه‌ده‌ ده‌بێت و دووچارى ترشه‌ڵۆكى و فه‌وتانى دیوارى گه‌ده‌ ده‌كاته‌وه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌ده‌ دوا ده‌كه‌وێت له‌ هه‌رس و مژین به‌مه‌ش كێشى له‌ش زیاد ده‌كات ، باشتروایه‌ به‌ هیچ جۆرێك زیاده‌ خۆرى نه‌كرێت له‌و خۆراكانه‌ى سه‌ره‌وه‌دا هه‌تا دوور بیت له‌ ترشه‌ڵۆكى گه‌ده‌.
سه‌رچاوه‌ : الیوم السابع.
217 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/21/2017 4:28:23 PM
زیاتر ...