تەندروستی
هه‌ندێك ئازار ئاماژه‌ن بۆ نه‌خۆشی مه‌ترسیدار
وه‌رگیڕان:شانیا حه‌سه‌ن
زۆرێك له‌ ئێمه‌ ڕۆژانه‌ هه‌ندێك ئازار و نیشانه‌ی جیاواز هه‌ست پێ ده‌كه‌ین به‌ڵام پشتگوێیان ده‌خه‌ین، نازانین كه‌ ئه‌م ئازارانه‌ نیشانه‌ن بۆ توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار.
لێره‌دا ئێمه‌ كۆمه‌ڵێك له‌و ئازارو نیشانانه‌تان پێ ئاشنا ده‌كه‌ین كه‌ ئاماژه‌ن بۆ توشبوون به‌ نه‌خۆشی مه‌ترسیدار:
دابه‌زینی كێش :ئه‌گه‌ر له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگداو به‌بێ ئه‌نجامدانی هیچ وه‌رزشێك و ڕێجیم كردنێك پێنج كیلۆ له‌ كێشت كه‌می كرد ئه‌وا ئاماژه‌یه‌ بۆ توشبوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ یان شێرپه‌نجه‌ یان گرفته‌كانی ڕژێنی ده‌ره‌قی.
ئازاری سك: هه‌ستكردن به‌ ئازاری سك به‌ به‌رده‌وامی زه‌نگی مه‌ترسی توشبوونه‌ به‌ جه‌ڵته‌ی دڵ.
پرخه‌: پرخه‌ كردن له‌كاتی خه‌ودا سه‌رباری گرفتی هه‌ناسه‌دان له‌وانه‌یه‌ هۆكاره‌كه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن بێت.
تینوێتی به‌رده‌وام : له‌كاتی زیادبوونی كێش و هه‌ستكردن به‌ تینوێتی به‌رده‌وام و هه‌ستكردن به‌ سه‌رگێژخواردن ئاماژه‌ی توشبوونه‌ به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌.
پیسای ڕه‌ش : ئاماژه‌ی توشبوونه‌ به‌ قورحه‌ یان شێرپه‌نجه‌.
3896 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/21/2017 1:03:37 PM
زیاتر ...