ترافیک
په رده له سه ر ئۆتۆمبیلى تیكشكاو لاده بریت
ئاڕاستە : هەردی حەسەن




ئەمڕۆ دووشەممە 18 ئەیلولی 2017 لە مەڕاسیمێکدا  بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی ڕاپەڕین لە دەروازەی قەزای ڕانیە پەردەی لادا لەسەر ئۆتۆمبێلێکی تێکشکاو بەڕووداوی هاتوچۆ ئامانجیش لەم کارە هۆشیار کردنەوە شوفێرانە.

خۆشناو حەسەن وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند " ئێمە وەک بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی ڕاپەڕین و لە سەر بیرۆکەی کارمەندێکی هاتوچۆی بەڕێوبەرایەتیمان لە سەر ڕێگای گشتی دەروازەی شاری ڕانیە هەڵساین بە پەردە لادان و نمایش کردنی ئۆتۆمبێلێکی تێکشکاو بە ڕووداوی هاتوچۆ کە لەم سنورە دا ئەم ئۆتۆمبێلە  تێکشکاوە ".

ناوبراو وتیشی " ئامانجمان لە دانانی ئەم ئۆتۆمبێلە تێکشکاوە لە دەروازەی شاری ڕانیە وشیار کردنەوەی شوفێرانە لەوەی کە پابەندی یاساکان و ڕێنمایاکانی هاتوچۆبن چونکە لە ئێستا ڕێژەی ڕووداوەکان ڕۆژبەڕۆژ  لە بەرز بوونەوەدایە سەرەڕای خراپی ڕێگاو بانەکان هاوکات پەیوەندیەکی زۆریشی بە پابەند نەبوونی شوفێرانەوە  بە یاساکانی هاتوچۆ ".

3356 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/18/2017 2:30:40 PM
زیاتر ...