تەندروستی
سروشتیانه‌ چاره‌سه‌رى ئاوسانى (غازاتى) سك بكه‌
وه‌رگێران : ڤانیا بێستون
باى سك (غازاتى سك ) یه‌كێكه‌ له‌ گیر و گرفته‌ باوه‌كان كه‌ زۆرێك به‌ده‌ستییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن ، كه‌ نایه‌ڵێت هه‌ست به‌ ئاسوده‌یى بكه‌یت و بێزارت ده‌كات ، دیاره‌ هۆكاره‌كه‌شى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خێرا خواردنى ژه‌مه‌ خۆراكییه‌كه‌ت و یان چوونه‌ ناوه‌وه‌ى زۆرێك هه‌وا بۆ ناو گه‌ده‌ و ڕیخۆڵه‌ به‌مه‌ش سك دووچارى هه‌ڵئاوسان و گرژى و ئازار ده‌بێته‌وه‌ ، كۆمه‌ڵێك خواردن و خواردنه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌ وه‌رگرتنیان ڕزگارت ده‌كات له‌و هه‌ڵئاوساوییه‌ى سك كه‌ پێویسته‌ پێى ئاشنا بین و له‌م باره‌دا به‌كارى بهێنین .
ئه‌و خۆراكانه‌ كامانه‌ن كه‌ ڕزگارت ده‌كه‌ن له‌ غازاتى سك :-
ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌ش بریتین له‌ :-
*چاى نه‌عنا : باشترین خواردنه‌وه‌یه‌ له‌م باره‌دا چونكه‌ ئاوسانه‌كه‌ى سك كه‌م ده‌كاته‌وه‌ .
*چاى زه‌نجه‌فیل : ئه‌م چایه‌ كار ده‌كات بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ى ئاوسانى گه‌ده‌ و سووتانه‌وه‌ى.
*چاى گوڵه‌ به‌یبوون : ئه‌م گوڵه‌ كارى هه‌رس ئاسان ده‌كات.
*حیل: یارمه‌تى كه‌م كردنه‌وه‌ى غازاتى سك ده‌دات.
*ئاو له‌گه‌ڵ لیمۆ : كوپێك ئاو ته‌نها كه‌وچكێك لیمۆى تێ بكه‌ پاشان بیخۆره‌وه‌ هه‌موو هه‌ڵئاوسانى سك ناهێڵێت.
*ڕازیانه‌ : كردارى هه‌رس ئاسان و خێرا ده‌كات .
*دارچینى : غازاتى گه‌ده‌ و ریخۆڵه‌ ناهێڵێت.
*مه‌عده‌نووس: گه‌ده‌ و ناوسك پاك ده‌كاته‌وه‌ .
سه‌رچاوه‌ : وصفاتى

3462 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/17/2017 2:23:55 PM
زیاتر ...