ترافیک
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 4 ڕووداوی هاتوچۆ ڕویانداوه‌
ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ئاڕاسته‌ ،دەرکەوتوە لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو لە سنوری قەزاکانی کۆیە و دوکان و قەڵادزێ  تەنها لە 4 ڕووداودا 18 هاوڵاتی بریندار بوون و گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.
زاهیر محەمەد بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی قەزای کۆیە بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند " لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو دا لە سنووری قەزای کۆیەدا 3 ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە بەو هۆیەشەوە 11 کەس بریندار بوون ڕووداوەکانیش بەهۆی وەرگەڕان و پێکدادانی ئۆتۆمبێلەوە بوون گشت بریندارەکانیش چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە و هێلکاریش بۆ ڕووداوەکان کراوە ".
ماڵبەند محەمەد لێپرسراوی کارگێڕی ماڵبەندی تەندروستی ناحیەی خەلەکان لە قەزای دوکان بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند " دوێنێ هەینی و لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای خەلەکان ـ  ڕانیە 6 هاوڵاتی بریندار بوون دوای گەیشتنیان بە نەخۆشخانەی خەلەکان چارەسەری پێویستیان بۆ کرا وەباری تەندروستی بریندارەکان جێگیر بوو دواتر بریندارەکان ڕەوانەی سلێمانی کران " .
 هەروەها عوسمان محەمەد جێگری بەڕێوبەری نەخۆشخانەی گشتی شەهیدانی نوێ ی قەڵادزێ بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند "ئێوارەی هەینی لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی توێتا لە جۆری ( هایلۆکس ) لە سەر ڕێگای گوندی شێنێ ی دەڤەری پشدەر لە ئیدارەی ڕاپەڕین شوفێرەکەی بەناوی ( کارزان شەریف ڕەشید ) و لە دایک بووی ساڵی 1977  گیانی لەدەست دا . دوای گەیشتنی  هێزەکانی پۆلیس و پاسەوانی سنور تەرمی ناوبراو ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهیدانی نوێ ی قەڵادزێ کرا دوای توێکاری بۆ تەرمەکەی ڕادەستی کەس و کاری کرایەوە و ئەو هاوڵاتیە گیانی لەدەست داوە دانیشتوی ناحیەی تەکیەیە ".

926 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/16/2017 12:08:33 PM
زیاتر ...