تەندروستی
په‌یوه‌ندی نێوان جه‌رجیر و ژماره‌ی سپێرم له‌ پیاواندا چییه‌؟
وه‌رگێران : ڤانیا بێستون
به‌گشتی پیاوان له‌ سه‌روو ته‌مه‌نی (55-60) ساڵ به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ دووچاری كه‌می و لاوازی تۆو سپێرم ده‌بنه‌وه‌ ، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ش به‌ پێ ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی كه‌ له‌ ئه‌وروپا و ئوسترالیا ئه‌نجام دراوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ سه‌ووزه‌ی جه‌رجیر باشترین سه‌رچاوه‌یه‌ بۆ زیاد كردن و پاراستنی سپێرم له‌ پیاواندا .
به‌پێ ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی "دیلی میل" ی به‌ریتانی كه‌ باس له‌ سه‌ووزه‌ی جه‌رجیر ده‌كات كه‌ یارمه‌تی كه‌م كردنه‌وه‌ی كه‌م و كووڕی ترشی ناووكی ده‌دات ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ باشترین سه‌رچاوه‌ی پاراستنی ژماره‌ی سپێرم داده‌نرێت ، ئه‌م سه‌ووزه‌یه‌ له‌ توانایدا هه‌یه‌ له‌ (50%) چاره‌سه‌ری لاوازی سێكسی بكات له‌ پیاواندا . 
 جه‌رجیر له‌توانایدا هه‌یه‌ ڕێگری بكات له‌ زیاد بوونی كێشی له‌ش و قه‌ڵه‌وی ، بۆیه‌ شاره‌زایان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن كه‌ ڕۆژانه‌ جه‌رجیر زۆر بخۆین و له‌ گه‌ڵیدا وه‌رزش ئه‌نجام بده‌یت،له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ شه‌كه‌تی و ماندووبوونی جه‌سته‌ ناهێڵێت .
سه‌ووزه‌ی جه‌رجیر ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامینی "ئی" و "سی" كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌ستێكی باڵای هه‌یه‌ له‌ زیاد كردنی ژماره‌ی سپێرم له‌ پیاواندا.
سه‌رچاوه‌ : المرسال .
7050 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/14/2017 3:50:14 PM
زیاتر ...