تەندروستی
ئه‌و هۆكارانه‌ كامانه‌ن كه‌ دووچاری هه‌وكردنی بڕبڕه‌ی پشتت ده‌كه‌نه‌وه‌؟
وه‌رگێڕان : ڤانیا بێستون
ماڵپه‌ڕی ئه‌مه‌ریكیonly my health هۆكار وچاره‌سه‌ركردنی هه‌وكردنی بڕبڕه‌ی پشتی ئاماژه‌ پێداوه‌ ، یه‌كێكه‌ له‌و هه‌وكردنانه‌ی له‌ ئێستادا زۆر باوه‌ و زۆرێك به‌ ده‌ستییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن ،بۆیه‌ پێویسته‌ ئاگاداری ئه‌و هۆكارانه‌ بین كه‌ دووچاری نه‌خۆشی هه‌وكردنی بڕبڕه‌ی پشتمان ده‌كاته‌وه‌.،هۆكاره‌كانیش ئه‌مانه‌ن:
*پیری یه‌كێكه‌ له‌و هۆكارانه‌ی كه‌ دووچاری هه‌وكردنی بڕبڕه‌ی پشتت ده‌كاته‌وه‌ .
*شاش بوونی ئێسكه‌كان.
*له‌ده‌ست دانی ماسولكه‌ به‌هێزه‌كان.
*تووش بوونی فه‌قه‌رات.
*هه‌وكردنی جومگه‌كانی ده‌ست.
*شكان یان بوونی درز له‌ بڕبڕه‌ی پشتدا.
چۆن بتوانین به‌بێ نه‌شته‌رگه‌ریی چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی بڕبڕه‌ی پشت بكه‌ین :-
*پێویسته‌ ئاگاداری كێشی له‌شت بیت و نه‌هێڵیت زیاد بكات.
*دوور بكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ جگه‌ره‌ كێشان .
*ڕۆژانه‌ شێوازی دانیشتن و خه‌و بگۆڕه‌ نابێت هه‌ر له‌سه‌ر یه‌ك شێواز دابنیشیت و بخه‌ویت .
*ئه‌نجامدانی چاره‌سه‌ری سروشتی (العلاج التبیعی) بۆ نه‌رم بوونه‌وه‌ی ماسولكه‌كان.
*ڕۆژانه‌ پێویسته‌ وه‌رزشی ماسولكه‌ و پشت ئه‌نجام بده‌ی .
سه‌رچاوه‌ : الیوم السابع.
1368 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/14/2017 3:42:08 PM
زیاتر ...