تەندروستی
لەكاتی بوونی ئەم نیشانانەدا منداڵەكەت نیشانی پزیشك بدە
ئاڕاسته‌:چاوان حسام

پێویسته‌ به‌رده‌وام چاودێرى منداڵه‌كه‌ت بكه‌یت و له‌كاتى بوونى ئه‌م نیشانانه‌دا به‌زووترین كات منداڵه‌كه‌ت بگه‌یه‌نیته‌ نزیكترین بنكه‌ى ته‌ندروستى ، به‌پێ ى هه‌واڵێكى ماڵپه‌ڕى فه‌رمى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى چه‌ند نیشانه‌یه‌ك دیارى كراوه‌ كه‌ ئه‌م نیشانانه‌ مه‌ترسیدارن و پێویسته‌ به‌زووترین كات منداڵه‌كه‌ت بگه‌یه‌نیت به‌ نزیكترین بنكه‌ى ته‌ندروستى ،ئه‌م نیشانانه‌ن.
1. تووش بوونی بە تەنگە نەفەسی و گران بونی هەناسەدان. 
2. خێرابوونی كرداری  هەناسە دان. 
3. منداڵەكە توانای خواردن و خواردنەوەی نەما.
4. ئەگەر باری تەندروستی منداڵەكە تێكچوو.
5. بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەشی یاخود دابەزین و ساردبونەوەی جەستەی.

1147 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/11/2017 11:45:18 AM
زیاتر ...