ترافیک
لە ماوەی 24 كاتژمێردا شەش ڕوداوی هاتوچۆ ڕویانداوە
ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لە ماوەی 24 كاتژمێردا شەش ڕوداوی هاتوچۆ ڕویانداوە كەبەو هۆیەوە كەسێك گیانی لە دەست داوە و دووكەسی دیكەش بریندار بوون.
شوێن و جۆری ڕوداوەكان:
ڕووداوی یەكەم: وەرگەڕانی ئوتومبیلێك لەشەقامی ڕاپەڕین هۆكاری ڕووداوەكەش بەهۆی تیژڕەوی‌و بێ ئاگای شۆفێر لەڕەوشی شەقام، لەئەنجامیشدا یەك هاوڵاتی بریندار بووە.
ڕووداوی دووەم: ڕوودای كردن بەژێرەوە بووە لەنزیكی تونێلەكە بەهۆی تیژڕەوی‌و بێ ئاگایی شۆفێر، لەڕەوشی شەقام لەئەنجامدا هاوڵاتیەك برینداربووە.
ڕووداوی سێ یەم: پێكدادانی ئوتومبێلێك لەسەرپردی دەباشان هۆكاری ڕووداوەكەش بەهۆی خواردنەوەی مەی‌و چونە سایدی بەرامبەر، خۆشبەختانە هیچ زیانی گیانی نەبووە.
ڕووداوی چوارەم: پێكدادان لەشەقامی شەست مەتری نزیك گوندی ئەڵمانی بەهۆی تیژڕەوی‌وخواردنەوەی مەی، خۆشبەختانە هیچ زیانی گیانی نەبووە.
 ڕووداوی پێنجەم: ڕووداوی كردن بەژێرەوە بووە لەژێر پردی چوارتا لەئەنجامدا هاوڵاتیەك گیانی لەدەستداوە و هاوكات لەقەزای چەمچەماڵ ڕووداوێكی وەرگەڕان تۆماركراوە هۆكاری ڕووداوەكەش بەهۆی كەمتەرخەمی شۆفێر دەگەڕێتەوە، جگە لەزیانی مادی هیچ زیانی گیانی نەبووە.
353 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/11/2017 11:41:03 AM
زیاتر ...