ترافیک
دووبرا له‌ڕانیه‌ ئۆتۆمبیلی جیاوازدروست ده‌كه‌ن
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ

لە کوردستاندا گەنجانی دەست ڕەنگینی و لێهات و داهێنەر بوونەتە پێشەنگی کاروانی سەرکەوتن لە شاری ڕانیەی ئیدارەی ڕاپەڕین لە گارگەیەک دا بەناوی برایان ئەندامانی یەک خێزان بەکاری ناوەزە  و توانا و لێهاتووی خۆیان 6 ئۆتۆمبێلی تایبەتی گرانبەهاین دروست كردوه‌. 
کاروان سەلیم یەکێکە لەو وەستا دەست ڕەنگینانەی خێزانەکەی تایبەت بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند " دەمێکە لەگەڵ براکانم خواستی ئەوەمان هەبوو کاری جیاواز و مەحاڵ بکەین دوای هەوڵ و ماندو بوونێکی زۆر توانیمان لەسەر تێچوی خۆمان 6 ئۆتۆمبێلی دەگمەن و گران بەهاو تایبەت لە جۆرەکانی ( لامبۆرگین و بۆگی و دیکلاس و هامبۆگی کلاسیک ) دروست بکەین کارەکانیشمان لە تەواوی کوردستان دەنگدانەوەی زۆری هەبوو " .
ناوبراو وتیشی " بەوپێ یە ئێمە شوێنی کارمان لە ناوچەی پیشەسازی ڕانیەیەو شوێنی تایبەتمان هەیە بۆ کارەکانمان سەڕەڕای کاری سەرەکیمان کاری دروست کردنی ئۆتۆمبێلیش دەکەین ئەو کارە بۆ ئێمە ئەستەم نییە ، ئەوەی جێگای نیگەرانی ئێمەیە حکومەتی هەرێم و لایەنی پەیوەندی دار وەک پێویست بەدەم داواکاری ئێمە نەهاتن کێشەی ئێمە پێنەدانی تابلۆ و ژمارەیە بەو ئۆتۆمبێلانەی کە دروستمان کردوون وە تا ئێستا لایەنی پەیوەندی دار سەردانیشیان نەکردووین " .
کاروان دەشڵێت " ئەو ئۆتۆمبێلانەی دروستمان کردوو جگەلە لامبۆرگینەکە گشتمان فڕۆشتون ، ئەو ئۆتۆمبێلانەی دروستمان کردوون لە ڕووی میکانیکی و تەکنیکی و دەرەوەو ناوەوەی  ستاندارن و هیچ کێشەیەکیان نیە وەک دەشبێنرێت کارەکانمان سەرکەوتنی گەورەی بەدەست هێناوە ، زۆربەی پێداویستیەکانیش لە ڕانیەو هەولێر دابین دەکەین وە سەلیقەی خۆشمان لەگەڵ ئەوکارانە تێکەڵ دەکەین ، ئێمە بەردەوام دەبێن لە کاری خۆمان بۆ داهاتو بیرۆکەی کاری نوێمان لەبەر دەستە " .

19820 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/11/2017 11:31:41 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ