تەندروستی
پزیشكێكى پسپۆڕ باس له‌ حاڵه‌ته‌ پێویستیه‌كانى لابردنى له‌وزه‌تێن ده‌كات...
وه‌رگێڕان:چاوان حسام
 له‌وزه‌تێن كۆئه‌ندامى به‌رگرى هه‌ناسه‌دان و كۆ كردنه‌وه‌ى میكرۆب و به‌كتریایه‌ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو له‌وزه‌تێنه‌كه‌ توشى هه‌وكردن یان ئاوسان بوو پێویسته‌ له‌ڕێگه‌ى نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه‌ لاببرێت ، د. عه‌بدوالكریم مصعیب ، پسپۆڕى پزیشكى خێزانى باسى ئه‌و حاڵه‌تانه‌ ده‌كات كه‌ پێویسته‌ له‌وزه‌تێنى تێدا لاببرێت.
ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى كه‌ پێویسته‌ له‌وزه‌تێنى تێدا لاببرێت:-
دووباره‌ هه‌وكردنى له‌وزه‌تین  ، ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نى له‌ 7 ساڵ زیاتر بوو .
منداڵیش ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نى 5 ساڵ بوو چه‌ند جارێك تووشى هه‌وكردن هات و به‌ ده‌رمان چاره‌سه‌رى نه‌بوو پێویسته‌ له‌ڕێگه‌ى نه‌شته‌رگه‌ریه‌وه‌ بۆى لاببرێت.
ئه‌گه‌ر هاتوو بووه‌ هۆى ته‌نگه‌ نه‌فه‌سى.
ئه‌گه‌ر هاتوو له‌كاتى خه‌وتندا كه‌سه‌كه‌ تووشى هه‌ناسه‌بڕین بوو ، له‌م حاڵه‌ته‌دا كه‌سه‌كه‌ وه‌رهه‌مى له‌وزه‌تێنى هه‌یه‌ و پێویسته‌ لاببرێت ، له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا پێویسته‌ سه‌ردانى پزیشكى پسپۆڕ بكرێت.
سه‌رچاوه‌:فاملى میدسن
3142 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/10/2017 12:56:12 PM
زیاتر ...