هونەر
خوشك و برایه ك کلیپی لاوی کورد بڵاو دەکه نه وه
ئاڕاستە : هەردی حەسەن
خوشک و برایەکی هونەرمەندی شاری ڕانیە گۆرانی لاوی کورد کلیپ دەکەن لە ئێستاشدا کاری کلیپەکە لە دوا قۆناغی تەواوبوونی کاری مونتاژ دایەو وابڕیارە بەم نزیکانە  بڵاوبکرێتەوە .

هونەرمەند هیدایە عومەر تایبەت بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند " گۆرانی لاوی کورد تێکست و ئاوازی خۆمە و 
  هاوکات ئەو گۆرانیە بەهاوبەشی وبە شێوەی دوێت لەگەڵ کازیوە عومەری خوشکم ئەو گورانیەمان لە
ستۆدیۆی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی رانیە تۆمار کردووە ، وە سکوێنسەر  لەلایەن ڕێباز مەحمود ، میکس و مایستریگ لە لایەن ابراهیم خدر وە کراوە ، کاری
وێنەگرتن و مۆنتاژ کلیپەکە لەلایەن کۆمپانیای یار کلیپ ئەکرەم ڕەسوڵەوە کراوە ، هونەرمەند هێدی چنارنەی سیناریۆو دەرهێنانی بۆ کردووە " .
ناوبراو وتیشی " ناوەڕۆکی
ئەم گۆرانیە باس لە ئازارەکانی گەنج و لاوی کورد دەکات کە لەگەڵ ئازارەکانیان توشی روخان وبێ ئومێدی بوون  هاوکات لەم بەرهەمەدا کۆمەڵێک گروپ و تاکە کەس رۆڵی نواندن یان بینیوە وەک گروپی گیتاری سەنتەری چالاکی گەنجانی رانیە  و ٣ ژەنیاری ڤیۆلین کە فێرخوازی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی رانیەن وە  کچانی فێرگەی ڕانیە و گروپی جومناستیکی حاجیاوا بەشێک لە گەنجانی دانیشتوی ڕانیە و کازیوەی مناڵان ".

ناوبراو وتیشی " 
ئەم کارە یەکەم بەرهەمی من و خوشکەکەمە و تەوای لۆکەیشنی کارەکە لە ڕانیە بووە تێچوی کارەکانی گۆرانیەکە لە ئەستۆی خۆم دابووە هیچ کەس و لایەنێک سپۆنسەری نەکردوین "

476 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/9/2017 10:36:01 PM
زیاتر ...