زانست
گه‌نجێك له‌ سه‌تلی خۆل فێنككه‌ره‌وه‌ دروست ده‌كات
ئاڕاسته‌:تاژاو محه‌مه‌د
گه‌نجێكی كورد به‌ ناوی( هه‌ردی حمید كاوانی) كه‌ دانیشتووی گوندی كانی بناوی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی ته‌كیه‌ی كاكه‌ مه‌نده‌،هه‌ڵده‌ستێت به‌ دروستكردی موبه‌ریده‌یه‌ك كه‌ له‌ سێ پوش و دوو واترپه‌مپ و ساحیبه‌یه‌ك پیك هاتووه‌.
له‌باره‌یه‌وه‌ هه‌ردی حمید خاوه‌نی كاره‌كه‌ له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ئاڕاسته‌ وتی: بیرۆكه‌ی دروستكردنی ئه‌م ئامێری ساردكه‌ره‌وه‌یه‌ هی خۆمه‌ و ده‌مه‌وێت له‌م ڕێگایه‌وه‌ ئه‌و په‌یامه‌ بگه‌یه‌نم ،كه‌ ئێمه‌ی كورد ده‌توانین پشت به‌خۆمان ببه‌ستین و وه‌ك هه‌ر گه‌نجێكی وڵاتان توانا و داهێنانمان هه‌بێت.
وتیشی:ئه‌م ئامێری موبه‌ڕیده‌یه‌ له‌ سێ پوش و دوو واترپه‌مپ و ساحیبه‌یه‌ك پیك هاتووه‌و به‌ كاره‌با كارده‌كات، ده‌توانم بلیم هه‌وای له‌ سبلیت ساردتره‌،له‌ كه‌ره‌سه‌ی فرێدراو سوودم وه‌رگرتووه‌ ئه‌مه‌ش له‌ ڕووی ئابووریشه‌وه‌ سوودی هه‌یه‌.
4564 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/9/2017 2:46:10 PM
زیاتر ...