تەندروستی
ئه‌و سه‌رچاوانه‌ كامانه‌ن كه‌ ئازار و ژانی خانمی دووگیان كه‌م ده‌كاته‌وه‌ ؟
وه‌رگێران : ڤانیا بێستون
به‌گشتی ژانی مناڵ بوون به‌ ئازارێكی قوورس و توند ناسراوه‌ ، هه‌موو خانمانی دووگیان له‌ ڕۆژی مناڵ بوونه‌كه‌یان ده‌ترسن و سڵی لێده‌كه‌نه‌وه‌ ، دیاره‌ گوێ بیستی ئه‌و ژان و ئازاره‌ تونده‌ بوون كه‌ دووچاری ده‌بنه‌وه‌ ،بۆیه‌ پێویسته‌ خانمانی دووگیان له‌كاتی ژان و ئازاری مناڵ  بوونیاندا زۆر ئاگاداری خۆیان بن ، باشتر وایه‌ ڕاسته‌خۆ سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی بدرێت ده‌رمانێكی ئازار شكێنی پێ بدرێت تا ئازاره‌كه‌ی سووك بێت و هه‌ست به‌ ئاسووده‌ی و خاووبوونه‌وه‌ی جه‌سته‌ی بكات .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته‌ ڕاسته‌خۆ له‌ كاتی ژان گرتنه‌كه‌دا ئاوی زۆر بدرێت به‌ خانمی دووگیان چ له‌ ڕێگه‌ی خواردنه‌وه‌ بێت یان له‌ ڕێگه‌ی هه‌ڵواسینه‌وه‌ ، چونكه‌ ئاو ڕاسته‌خۆ به‌شداری خاووبوونه‌وه‌ی ئازار و ژانه‌كه‌ی ده‌كات كه‌ ئاسووده‌یی لێ زه‌وت كردووه‌ ، له‌م كاته‌دا به‌رده‌وام پله‌ی گه‌رمی له‌شی خانمی دووگیان ده‌گۆڕێت ، به‌ڵام ئه‌و ئاوه‌ی وه‌ری ده‌گرێت ده‌توانێت له‌ (37.5) پله‌دا پله‌ی گه‌رمی جه‌سته‌ی ڕابگرێت .
ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ چین كه‌ پێویسته‌ بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی ئازارو ته‌نگه‌نه‌فه‌سی خانمی دووگیان ئه‌نجام بدرێت:
*باشتروایه‌ ئاوێته‌ی ئۆكسجین و گازی ئۆكسیدی نیترۆز بدرێت به‌ خانمی دووگیان ، چونكه‌ ته‌نگه‌نه‌فه‌سییه‌كه‌ی ناهێڵێت و ئازاره‌كه‌ی كه‌م ده‌كاته‌وه‌  و دووری ده‌خاته‌وه‌ له‌ هه‌ناسه‌ هه‌ڵكێشانی قوورس ، باشتروایه‌ (15-20) خوله‌ك ئه‌و گازه‌ وه‌ربگرێت ، چونكه‌ زۆر وه‌رگرتنی هه‌ست به‌ گێژی و ته‌مه‌ڵی ده‌كات .
*ئه‌گه‌ر هه‌ر ئازاره‌كه‌ی كه‌م نه‌بویه‌وه‌ پێویسته‌ له‌م كاته‌دا ده‌رزی ئازار شكێنی بۆ بكرێت كه‌ دوای (20) خوله‌ك كاریگه‌ری ده‌بێت و بۆ ماوه‌ی (4) كاتژمێر كاری خۆی ده‌كات و ئازاره‌كه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌ .
*ده‌رزی (الابیدیورال) یه‌كێكه‌ له‌و ده‌رزییانه‌ی كه‌ ده‌درێت له‌ پشتی خانمی دووگیان له‌ هه‌مان كاتدا بێهۆشكه‌ره‌ و ئازاری توند ناهێڵێت وه‌ك یارمه‌تیده‌رێك كار ده‌كات ، چونكه‌ مادده‌ی سڕكه‌ری تێدایه‌ كه‌ هه‌موو به‌شی خواره‌وه‌ی سڕ ده‌كات و هیچ هه‌ست به‌ ئازار ناكات و به‌ته‌واوی ئه‌و ده‌رزییه‌ كاری خۆی ده‌كات .
سه‌رچاوه‌ : لیوم السابع
1285 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/9/2017 2:42:55 PM
زیاتر ...