تەندروستی
ڕیحانه‌ باشترین چاره‌سه‌رى سروشتییه‌
وه‌رگێران : ڤانیا بێستون
ڕیحانه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ڕووه‌كه‌ سه‌ووزه‌ په‌ڕداره‌ بۆنداره‌كان ، به‌پێ ى پۆڵێنه‌كان سه‌ر به‌ خێزانى ڕووه‌كى نه‌عنایه‌ ، بۆنێكى تایبه‌ت و خۆشى هه‌یه‌ كه‌ زۆر كه‌س ئاره‌زووى بۆنه‌كه‌ى ده‌كه‌ن ، له‌ زۆربه‌ى باخچه‌ى ماڵه‌كانماندا ڕیحانه‌ هه‌یه‌ ، سه‌رباره‌ى ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه‌ چاره‌سه‌رى زۆر گیرو گرفتى ته‌ندروستى ده‌كات .
 له‌م بابه‌ته‌دا سووده‌ ته‌ندروستییه‌كانی ڕێحانه‌تان یۆ ڕوونده‌كه‌ینه‌وه‌:
*ڕیحانه‌ چاره‌سه‌رى گیرو گرفتى پێست ده‌كات ، یارمه‌تى زوو ساڕێژ بوونى برینى پێست ده‌دات .
*هه‌ستیارى و خوورووى پێست ناهێڵێت .
*چاره‌سه‌رى زۆر ئاره‌ق كردنه‌وه‌ ده‌كات كه‌ به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه‌ دووچارى ده‌بیته‌وه‌، وه‌ك نه‌خۆشی مه‌لاریا كه‌ دووچارى به‌رز بوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى له‌شت ده‌كات.
*ڕیحانه‌ جه‌سته‌ پاك ده‌كاته‌وه‌ له‌ هه‌وكردن و هه‌ر پیسییه‌ك و ته‌نینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌ به‌كتریاوه‌ دووچارى ده‌بیته‌وه‌ .
*چاره‌سه‌رى هه‌ڵامه‌ت و كۆكین و قووڕگ ئێشه‌ و ئه‌نفلۆنزا ده‌كات .
*چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى ڕه‌بۆ ده‌كات .
*سییه‌كان و قووڕگ و قوڕقوڕاگه‌ پاك ده‌كاته‌وه‌ له‌ به‌ڵغه‌م و پیسى .
*له‌ش ده‌پارێزێت له‌ زیانى ژه‌هر ، بۆیه‌ له‌كاتی پێوه‌دانی هه‌ر مێروویه‌ك ڕاسته‌وخۆ ئاوى ڕیحانه‌ بخه‌سه‌رى پاكى ده‌كاته‌وه‌ له‌ ژه‌هره‌كه‌ی .
*دانانى ئاوى ڕیحانه‌ به‌ لۆكه‌ له‌سه‌ر ددان ڕزگارت ده‌كات له‌ ددان ئێشه‌ .
*چاره‌سه‌رى ڕشانه‌وه‌ و سكچوون و هێڵنج هاتن ده‌كات.
* ئه‌گه‌ر ڕیحانه‌ له‌گه‌ڵ شیر و هه‌نگویندا بكوڵێنیت چاره‌سه‌رى زۆر جۆرى شێرپه‌نجه‌ ده‌كات .
*كێشى له‌ش داده‌به‌زێنێت و نایه‌ڵێت قه‌ڵه‌و بیت.
*ووزه‌ و چالاكى ده‌به‌خشێته‌ له‌ش.
*چاره‌سه‌رى هه‌موو گیروگرفتى ددان و پووك ده‌كات و ددان  سروشتیانه‌ پاك و سپى ده‌كاته‌وه‌ 
*خواردنى ڕیحانه‌ سوودى زۆر به‌ چاو ده‌گه‌یه‌نێت بینینى به‌هێز ده‌كات و هه‌ر ته‌ڵخ و تاریكاییه‌ك هه‌بێت له‌ به‌رده‌م چاودا لای ده‌بات .
*ڕۆژانه‌ خواردنى ڕیحانه‌ دوورت ده‌خاته‌وه‌ له‌ خوو پێوه‌ گرتنت به‌ جگه‌ره‌ كێشانه‌وه‌ .
*بۆرى میز پاك ده‌كاته‌وه‌ و گورچیله‌ چالاك ده‌كات و ڕزگارت ده‌كات له‌ به‌ردى زراوو.
*ڕیحانه‌ بكوڵێنیت پاشان به‌ئاوه‌كه‌ى سه‌رت بشۆیت قژت به‌هێز ده‌كات و نایه‌ڵێت بڕوتێته‌وه‌ و ڕێگرى سپى بوونى ده‌كات.
سه‌رچاوه‌ : موزوع
3181 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/9/2017 2:40:53 PM
زیاتر ...