وەرزش
بەشداری پاڵەوانیه تى لەش جوانی ئاسیا دەکات
ئاڕاستە : هەردی حەسەن


سەباح ساڵحی تەمەن پەنجاو دووساڵی شاری رانیە بەشداری لە پاڵەوانیەتی هێزی لەش جوانی کیشوەری ئاسیدا دەکات ئەویاریزانە دوای 35 ساڵ  لەوەرزشکردن وبەشداری لەچەندین پالەوانیەتیدا لەئێستادا لەلایەن یەکێتی ناوەندی هێزی لەشی عێراقەوە  دەستنیشانکرا وە تاوەکو وەکو کوردێک بەشداری بکا لەپاڵەوانیەتی کیشوەری ئاسیا لە وڵاتی ڤلیپین .

سەباح ساڵح بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند " ئەو پاڵەوانەتیە نێودەوڵەتی یە لە سەر ئاستی کیشوەری ئاسیایە من وەک کوردێک لە لایەن یەکێتی ناوەندی هێزی لەشی عێراقەوە دیاری کراوم من لە کێشی 83 کیلۆگرام بەشدارم و تەمەن 52 و ساڵ کە لە بەشی ماستەر 2 بەشدارم کە ئەو بەشە بۆ تەمەنی 50 بۆ 60 ساڵانە وە ئامادەکاری تەواوم کردووە بۆئەوەی ئاستێکی باش پێشکەش بکەم ناسناوێک بۆ کوردستان بەدەست بهێنم لە ئێستاشدا لە ووڵاتی فلیپینم  ".

ناوبراو وتیشی " لە ساڵی 1987 یەکەمجار لە سەر ئاستی عێراق  لە کێشی 65 کیلۆ گرام پلەی یەمینم هەبوو هەرچەندە بۆ ئەم پاڵەوانەتیە لەو کاتەدا دەست نیشانکرام بەڵام بەهۆی ئەوەی ڕژێمی پێشوی عێراق تەواوی خێزانەکەمانی کە 7 کەس بوون لە باوک و 6 برامی شەهید کرد نەم توانی بەشدار ببم لە ئێستاداو دوای 30 ساڵە لەم کارەساتە گەورەیەی کە بەسەرم داهات لە ئێستادا دەمەوێت لەو پاڵەوانیەتەدا بە ئەنجامێکی باش بگەڕێمەوە کوردستان و خەونە لەمێژینەیەکەم بە سەرکەوتن کۆتا پێبهێنم   " .

573 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/9/2017 1:56:28 PM
زیاتر ...