زانست
ئایفۆن 8 پێش كه‌وتنه‌ بازاڕ كێشه‌ى بۆ دروست بوو
وه‌رگێڕان:چاوان حسام
كۆمپانیایى ئه‌پڵ له‌كاتى به‌رهه‌م هێنانى ئایفۆنى 8 دا كێشه‌ى بۆ دروست بوو ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ئاشكرابوو كه‌ ڕۆژى 12 ى ئه‌یلول واته‌ ڕۆژى 3 شه‌ممه‌ ئایفۆن 8  ده‌كه‌وێته‌ سه‌رجه‌م بازاڕه‌كانى جیهان.
به‌پێ ى ڕاپۆرتێكى "ۆڵ ستریت جۆرناڵ" ئایفۆن 8 كێشه‌یه‌كى هه‌یه‌ له‌كاتى بارگاوى بوونه‌وه‌دا چونكه‌  دره‌نگ بارگاوى ده‌بێته‌وه‌  و كاتێكى زۆرترى ئه‌وێت بۆ بارگاوى بوونه‌وه‌.
كۆپانیاكه‌ ماوه‌ى مانگێكه‌ سه‌رقاڵن به‌ چاكاره‌سه‌ركردنى ئه‌وگرفته‌وه‌ ، هه‌روه‌ها ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ ئه‌وه‌شى  خسته‌ڕوو كه‌ نرخى ئایفۆنه‌ نوێكه‌ زۆر گرانه‌ و نزیكه‌ى 1000 دۆلارى ئه‌مریكیه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش بڕێكى ئێجگار زۆره‌ له‌هه‌مان كاتیشدا كێشه‌ى بارگاوى بوونه‌وه‌ى هه‌یه‌ و دره‌نگ شه‌حن وه‌رده‌گرێت .
جێگه‌ى باسه‌ كۆمپانیاى ئه‌پڵ كۆمپانیایه‌كى ئه‌مریكیه‌ و چه‌ندین ساڵه‌ له‌ ڕكابه‌ریدایه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیایى سامسۆنگ و هه‌میشه‌ هه‌وڵ ده‌دات داهێنانى نوێ له‌ جیهانى ئامێره‌ ئه‌لكترۆنیه‌كاندا بكات تا ئێستاش توانیویه‌تى هه‌موو جیهان داگیر بكات و چه‌ندین ئامێرى زۆرباش به‌رهه‌م بهێنێت وه‌ك "ماكنتۆش ، ئایپۆد ، ئایپاد ، ئایفۆن" له‌ ئێستاشدا سه‌رقاڵى به‌رهه‌م هێنانى 3 جۆرى ترى مۆبایله‌ كه‌ كردوێتى به‌ سوپڕایز بۆ به‌كارهێنه‌رانى .
سه‌رچاوه‌:العربیه‌
6268 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/9/2017 11:21:41 AM
زیاتر ...