وەرزش
شاسوار عبدالواحید بەناوی کردنەوەی یاریگای سلێمانیەوە هەوڵی بەدەستهێنانی متمانەی خەڵک دەدات
ئاڕاستە:بەشی هەواڵ

دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا یانەی وەرزشی سلێمانی شاسوار عبدلواحیدی کردە سەرۆکی یانەکە و ئەویش یاریگاکەی نۆژەن کردەوە وئەو هەلەی قۆستەوە بریارە سبەینێ بانگەشە بۆخۆی و دەنگە نارازیەکەی بکات بەرامبەر ریفراندۆم لەو یاریگایەوە.


وەرزشکاران و ڕۆژنامەنوسانی وەرزشی نیگەرانن سەبارەت بەو هەوڵەی شاسوار عبدالواحید کە دەیەوێت لەڕێگەی وەرزشەوە خۆی بەخەڵک بناسێنێت لەو ڕێیەوە بگات بەخەڵک لایەنە سیاسیەکەی بەخەڵک بناسینیت.

پاریزگای سلێمانی لە بەیانامەیەکیدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە ئەو کۆبونەوەیەی سبەینی هیچ مۆلەتێکی رەسمی نیە و ئەو لایەنە داوای مۆلەتی نەکردووە لەبەرئەوەی گیانی پاراستنی ئەو کەسانەی لەیاریگادان ئەکەوێتە ئەستۆی ڕێکخەرانی گردبوونەوەکە.

897 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/9/2017 12:53:04 AM
زیاتر ...