وەرزش
خانمان ناوبژیوانی خولی یانەکانی ئەڵمانیان
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ


بۆیەکەمجار لە مێژووی پێنج خولە گەورەکەی جیهان خانمێک دەبێتە ناوبژیوانی سەرەکی یارییەک و سەرەتا لە بۆندێسلیگا دەستپێدەکات. 

رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو لە گەڕی سێی خولی بۆندێسلیگای ئەڵمانیا، لە یاریی نێوان هێرتا بەرلین و ڤێردەربریمەن خانمێک بەناوی بێنیانا شتینهاوز کە تەمەنی 38 ساڵە دەبێتە ناوبژیوانی سەرەکی یارییەکە و یارییەکە بەڕێوەدەبات. 

یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا رایگەیاند، ئەم هەنگاوەیان سەرەتایە و پلانیان هەیە بۆ یارییەکانی داهاتوو سێ خانمی دیکە ئامادە بکەن و شانبەشانی پیاوان یارییەکانی ئەم وەرزەی خولەکە بەڕێوەببەن.

402 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/7/2017 9:59:17 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ