وەرزش
میسی پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە دەکات
ئاڕاستە:كاوان عومەر

ھەواڵی رۆشتنی میسی لە یانەی بەرشەلۆنە رۆژ بە رۆژ زیاتر دەبێت و میدیاکان ھەر رۆژە بەھۆکارێک رۆشتنی میسی لە یانەی بەرشە بڵاو دەکەنەوە.

بە پێی نوێترین ھەواڵیش کە پێگەی دیفنسا سەنتراڵ بڵاوی کردۆتەوە و لە رۆژنامەنوسێکی ئەرجەنتینی وەرگیراوە نوسراوە ، میسی ھەرگیز ناچێتە یانەیەکی وەک پاریس سان جێرمان و مانچستەر سیتی چونکە دەزانێت لەسەر ئەساسی پارە ئەو ٢ یانەیە یاری دەکەن وەک ئەنجام کارێکی واناکەن کە شایەنی باسکردن بێت لە رووی ناو و ناوبانگەوە ، بۆیە تەنھا رێگە لە بەردەم میسی رۆشتنە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید یان یانەی مانچستەر یونایتد بەڵام لە ئەگەری رۆشتنی میسی لە یانەی بەرشەلۆنە ئەوا پێشبینی دەکرێت ریاڵ مەدرید یانەی داھاتوی ریاڵ مەدرید بێت ، ئەگەر ئەوەش سەرنەگرێت ئەوا پەیوەندی بە یانەی مانچستەر یونایتدەوە دەکات ، دیفنسا لە کۆتایدا نوسیویەتی ئەگەر ھاتی بۆ مەدرید بەخێر بێیت
1861 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/6/2017 2:50:09 PM
زیاتر ...