زانست
كۆمپانیاى ئه‌پڵ سوپڕایزى هه‌یه‌ بۆ به‌كارهێنه‌رانى ئایفۆن
ئاڕاسته‌:چاوان حسام
وه‌ك ده‌زانین بەکارهێنەرانی ئایفۆن بە تامه‌زرۆییه‌وه‌ چاوەڕێی گەیشتنی ئایفۆنە تازەكه‌ ده‌كه‌ن ، بەپێی هەندێک زانیاری دزەپێکراو، یەکێک لە گرنگترین گۆڕانکاریەکانی ئەم ئایفۆنە ئەوەیە کە بەبێ کێبڵ بارگاوی دەکرێتەوە.
بەپێی هەواڵێكى میدیا جیهانیه‌كان سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له‌ کۆمپانیای ئەپڵ ووتى: کە لە 12ی ئەم مانگەدا کۆمپانیای ئەپڵ 3 ئامێری نوێ دەخاتە بازاڕەوە و مۆبایلە تازەکەی ئەپڵ پێی دەوترێت .Iphone X
هه‌ربه‌پێ ى ئه‌م هه‌واڵه‌ش ئایفۆنە تازەکە چه‌ند گۆڕانكاریه‌كى تێدا ڕووده‌دات یه‌كێكیش له‌وتایبه‌تمه‌ندیانه‌ ئه‌وه‌یه‌ هیچ جۆرە ماددەیەکی ئاسنی تێدا نابێت ،هه‌مووانیش ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر به‌وجۆره‌بێت ئایفۆنە تازەکە زۆر بە ئاسانی دەشکێت.
یه‌كێكى تر له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كان بارگاوى كردنه‌وه‌یه‌تى به‌ بێ كێبڵ ، له‌ كاتێكدا كۆمه‌ڵێ كه‌سى پسپۆڕله‌ بوارى ئامێره‌ ئه‌لكترۆنیه‌كاندا باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هێشتا زۆر زووه‌ بۆ بارگاویکردنی مۆبایل به‌ بێ کێبڵ.
تایبه‌تمه‌ندیه‌كى ترى  ئایفۆنە تازەکە گۆڕانی دەنگی siri یه‌ بۆ ده‌نگى سروشتى مرۆڤ ، هه‌روه‌ها لە 12ی ئەیلولی ئەمساڵدا و پاش 6 ڕۆژی تر، کۆمپانیای ئەپڵ 3 ئامێری نوێی خۆی بە جیهان دەناسێنێت.
3035 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/6/2017 1:08:55 PM
زیاتر ...