تەندروستی
هۆكار و نیشانه‌كانى نه‌خۆشى شه‌واره‌ چین ؟
وه‌رگێران : ڤانیا بێستون
پزیشك و شاره‌زایان له‌ بوارى نه‌خۆشییه‌كانى چاو باس له‌ باوترین جۆرى نه‌خۆشى چاو ده‌كه‌ن كه‌ بریتییه‌ له‌ (شه‌واره‌) ،كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌ بۆماوه‌ییه‌كان ، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌مى ڤیتامینى (A) هۆكارێكه‌ بۆ ئه‌م نه‌خۆشییه‌ ، دیاره‌ به‌ هۆى كه‌مى ئه‌و خۆراكانه‌وه‌ بووه‌ كه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین (A)،  ئه‌م نه‌خۆشییه‌ش بریتییه‌ له‌ (هه‌وكردنى شه‌به‌كه‌ى چاو)  .
ئه‌م نه‌خۆشییه‌ له‌ شه‌ودا دووچارى ڕه‌ش بوونى بینینت ده‌كات ، دیاره‌ ئه‌و هه‌وكردنى شه‌به‌كه‌یه‌ش كاریگه‌رى ته‌واوى ده‌بێت له‌سه‌ر بینین به‌تایبه‌تى له‌ شه‌ودا هه‌ستێكى ته‌واوت بۆ دروست ده‌بێت كه‌ له‌ شه‌ودا تاریكاى ڕه‌ش به‌سه‌ر شه‌به‌كه‌كه‌دا دێت ، ئه‌و هه‌وكردنه‌ش ناو چاو ده‌گوشێت و هه‌ست به‌ گرژى و توندى ده‌ماره‌كانى ده‌كه‌یت .
پزیشك ئامۆژگاریمان ده‌كات پێویسته‌ زیاتر ئه‌و خۆراكانه‌ بخۆین كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ ڤیتامین (A) ، چونكه‌  ئه‌م ڤیتامینه‌ تۆڕى چاو به‌هێز ده‌كات ، هه‌ر ئه‌م هه‌وكردنه‌ش ده‌بێته‌ هۆى دروست بوونى ئاوى چاو ، چونكه‌ په‌ستانى چاو به‌رز ده‌كاته‌وه‌ ، بۆیه‌ زیان به‌ شانه‌ و ده‌مارى چاو ده‌گه‌یه‌نێت .
نیشانه‌كانى ئه‌م نه‌خۆشییه‌ش بریتییه‌ له‌ سووربوونه‌وه‌ و ئاوسانى چاو به‌تایبه‌تى سپیایى چاو زۆر سوور 
ده‌بێته‌وه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناو چاو ووشك ده‌بێته‌وه‌ و بینینى نامێنێت له‌ شه‌ودا .
هه‌ر كاتێك هه‌ستت  به‌م نیشانانه‌ى چاو كرد پێویسته‌ به‌ زوترین كات سه‌ردانى پزیشكى شاره‌زا بكه‌یت و گرنگى ته‌واو بده‌یت به‌ ڤیتامین (A) و پێویسته‌ دوور بكه‌ویته‌وه‌ له‌ لێدانى تیشكى خۆر به‌ راسته‌وخۆى له‌ چاو ، به‌تایبه‌تى دوور بكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ تیشكى خۆر له‌ وه‌رزى هاویندا له‌  كاتژمێر (12 ى نیوه‌ڕۆ بۆ 4) ئێواره‌ .
سه‌رچاوه‌ : الیوم السابع
1288 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/6/2017 1:03:28 PM
زیاتر ...