تەندروستی
بۆچی پێویستە ددانی تاقم و برغو دروست بكەین ؟




زۆرێك لە ئێمە لەدوای لە دەست دانی ددانمان پەنا دەبەینە بەر ددانی بەدیل (چاندنی ددان) واتە ددانی برغو یان ددانی تاقم ئەمەش بۆ قەرە بووكردنەوەی ئەو شوێنانەیە كە ددانی تێدا نەماوە .
 باشتر وایە سەردانی باشترین پزیشكی لێ‌ هاتوو و شارەزا بكەی بۆ دروست كردنی ددانی دەست كرد كە هەر كەسە و بە پێ‌ ی شێوەی پووكی دەگۆرێت .
بۆچی پێویستە ددانی دەست كرد لەجیاتی ددانە كەوتووەكانمان بەكاربهێنین :-
لەبەر ئەوەی بەئاسوودەی و بێ‌ كێشە بتوانی ژەمە خۆراكییەكەت بخۆیت و لەگەڵ ئەوەشدا بتوانی بە شێوەیەكی ئاسایی قسە و گفتو گۆ ئەنجام بدەی ، چونكە نەمانی ددان دەبێتە هۆی دروست بوونی گیروگرفت لە قسە و جوینی خۆراكدا .
كەی پێویستە ددانی دەست كرد لەلای پزیشك دروست بكەین :
ئەو كاتەی كە ددانمان نەخۆشە وە ناتوانرێت پڕ بكرێتەوە ، هەر دەبێت دەربهێنرێت لەم كاتەدا پێویستە ئەگەر ڕیزێك ددان بێت ئەوا تاقمی ددانی دەست كردی دەوێت بەڵام ئەگەر تەنها شوێنی ددانێك یان دووان بێت باشتر وایە چاندنی ددان (ددانی برغو) بۆ ئەنجام بدەی كە بە پێ‌ ی پوكەكەت بۆت دادەنێت و شوێنی خۆی دەگرێت بەبێ‌ كێشە بۆ ماوەیەكی زۆر درێژ ، ئەگەری زۆرە هەتا مردن ئەتوانی ئەو ددانە بەكاربهێنیت بەبێ‌ كێشە ،  پزیشك و شارەزا پێوانەی دەمی نەخۆش دەگرێت تا بتوانرێت ئەو ددانە بەتەواوی شوێنی خۆی بگرێت .
چۆن خۆراك بە ددانی دەست كرد بخورێت ؟
پێویستە سەرەتا كە ددانەكەت تازە بۆ دروست كراوە زۆر بە ووریایانەوە مامەڵەی لەگەڵ بكەی و خۆراكی گەورەی پێ‌ نەخۆیت و ژەمە خۆراكییەكەت زۆر بچووك بكەرەوە ئینجا بیخۆ ، ئەوەشت بیر نەچێت بە هیچ جۆرێك نابێت ددانت بجوڵێنیت و جووڵەی پێ‌ نەكەی.
پزیشك ئامۆژگاریت دەكات لە یەكەم شەوی دروست كردنی ددانی تاقم پێویستە لە كاتی خەودا دەریبهێنیت ، تاوەكو پووكەكەت بەئاسوودەی و بە تەندروستییەكی باش بۆ چەند كاتژمێرێك بەبێ‌ ددانی دەست كرد بمێنێتەوە ، چونكە سەرەتا بە ئازارە ، هەتا دوای چەند ڕۆژێك بەرەبەرە ددانەكە لە پووكەكەدا شوێنی خۆی دەكاتەوە و ڕایەت لەگەڵیدا ئیتر بە بێ‌ ئازار و گیرو گرفت دەتوانی بەردەوام تاقمەكە بەكاربهێنیت.
لە هەموو گرنگتر ئەوەیە چۆن بتوانی خزمەتی ئەو ددانە دەست كردە بكەی ، پێویستە ڕۆژانە دووجار بەیانیان و ئێواران بە فڵچە بیشۆیت بۆ لابردنی پەڵەی ڕەش  و پیسی لەسەری .
هەمیشە هەویری ددان و فڵچەی بچووك بەكاربهێنە بۆ پاكردنەوەی ددانەكانت ، ئەگەر هەست كرد كلس و پیسی كەڵ‌كە بووی لەسەری باشتر وایە سەردانی پزیشك بكەی تا بە قووڵی پاكی بكەیتەوە .
سەرچاوە : الیوم السابع
1527 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/30/2017 1:40:26 PM
زیاتر ...