وەرزش
کۆتینهۆ کارێکی سەرسوڕهێنەری ئەنجامدا
ئاڕاستە:کاوان عومەر


ماوەیەکی زۆرە رۆژانە دەنگۆی رۆشتن و نەرۆشتنی کۆینھۆ یاریزانە بەرازیلیەکەی یانەی لیڤەرپول بۆ یانەی بەرشەلۆنە لاپەرەی یەکەمی رۆژنامە و پێگەکانی ئیسپانیا و ئینگلتەرای داگیر کردووە .

 ئەو یاریزانەش ماوەیەکی زۆرە مانی گرتووە و حەز دەکات بچێتە ئەو یانەیە بەڵام لیڤەرپول سەرجەم بۆندەکانی بەرشە رەتکردۆتەوە ، لەگەڵ ئەوەی ٣ ھەفتەیەخولی ئینگلتەرا بەرێوە دەچێت و لیڤەرپول ٢ یاری لە قۆناغی پلەی ئۆف ی چامپیۆنس لیگ یش کردووە بەڵام لە سەرجەم ئەم یاریانە ئەو یاریزانە بەھۆی پێکان و نەخۆشییەوە بەشداری نەکردووە ، بەڵام کاتێک دوێنێ یاریزانانی یانەکان بەمەبەستی بەشداری کردن لە یاریەکانی پاڵاوتنی مۆندیال گەرانەوە ووڵاتەکانیان دور لە چاوەروانی کۆتینھۆ بە شێوەیەکی ئاسایی راھێنانی لەگەڵ ھەڵبژاردەی سامبا دەست پێکردووە کە ئەوەش دەستەی راھێنەران و ھاندەرانی یانەی لیڤەرپول ی توش شۆک کردووە بۆیە ئێستا دەرکەوتووە کە ئەو یاریزانە چیتر نایەوێت یاری بۆ لیڤەر بکات و پێکان و نەخۆشی یەکەی ھەمو پڕوپاگندە بووە.
1342 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/29/2017 11:55:31 AM
زیاتر ...