زانست
كاتى خستنه‌ بازاڕى ئایفۆن 8 دیارى ده‌كرێت

كۆمپانیایى "ئه‌پڵ" سه‌رقاڵى به‌رهه‌م هێنانى ئایفۆنى 8 ه‌ و به‌نیازه‌ له‌ زووترین كاتدا كاتى خستنه‌ بازاڕ و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى ئاشكرابكات.
ڕۆژنامه‌ى "ۆڵ ستریت جۆرناڵ"ى ئه‌مریكى ئه‌وه‌ى ئاشكراكرد :كه‌ كۆمپانیاكه‌ سه‌رقاڵى پلاندانانه‌ بۆ ڕێكخستن و به‌رهه‌م هێنانى 3 جۆرى ئایفۆنه‌ كه‌ جۆرێكیان به‌هه‌مان شێوه‌ى ساڵانى ڕابردوو ئایفۆنى 8 ئێس و ئایفۆنى 8 جى و ئایفۆن پڵه‌س و 2 جۆرى تریش به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه‌ نه‌زانراوه‌  تائێستا ،له‌هه‌مان كاتدا هه‌وڵ ده‌دات باشترین جۆر به‌رهه‌م بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ى شایه‌نى ئه‌و چاوڕوانیانه‌ بێت.
به‌پێ ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست ئه‌و ڕۆژنامه‌ ئه‌مریكیه‌ كه‌وتوه‌ "ئایفۆنى 8" به‌ شاشه‌ى "ئۆڵید" ئیش ده‌كات .
هه‌روه‌ها به‌پێ ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست ڕۆژنامه‌ى "نیۆرك تایمزى"ئه‌مریكى كه‌وتووه‌ توانیان ئه‌وه‌ بزانن كه‌ نرخى ئایفۆنى 8 نزیكه‌ى 1000 $ ى ئه‌مریكى ده‌بێت.
ئه‌و ڕۆژنامه‌ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كۆمپانیاى ئه‌پڵ جیا له‌وه‌ى سه‌رقاڵى به‌رهه‌م هێنان مۆبایله‌كانێتى به‌نیازه‌ ئامێرێك به‌ناوى" ئه‌پڵ T.V" ى به‌رهه‌م بهێنێت كه‌ زۆر پێشكه‌وتووه‌.
سه‌رچاوه‌:سكاى نیوز
1758 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/29/2017 11:20:24 AM
زیاتر ...