کۆمەڵایەتی
له‌ كوردستان چ جۆره‌ سزایه‌ك په‌یڕه‌و ده‌كرێت؟
ئاڕاسته‌:چاوان حسام

له‌كاتێكدا سۆشیاڵ میدیا بۆته‌ جێگه‌ى سوكایه‌تى كردن به‌كه‌سایه‌تیه‌ ناسراوه‌كانى كوردستان و هیچ لێپێچینه‌وه‌یه‌ك یان لایه‌نێكى په‌یوه‌ندیدار هه‌ڵناسێت به‌ دانانى سانسۆربۆچۆنێتى به‌كارهێنانى ،ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ى كه‌ ڕۆژانه‌ به‌ سه‌ده‌ها كه‌س ڕووبه‌ڕووى توندو تیژى یان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و فێڵكردن ده‌بێته‌وه‌ ، چونكه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ سوكایه‌تیان پێده‌كرێت سكاڵا تۆمارناكه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ى ده‌زانن كه‌ كاتێكى زۆرى ده‌وێت تا ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ ده‌دۆزڕێنه‌وه‌ یان له‌ كوردستاندا هیچ فلته‌رێك نیه‌ بۆ دیارى كردنى ئه‌و كه‌سانه‌ .
چه‌ند یاسایه‌ك له‌ هه‌رێمى كوردستاندا هه‌یه‌ بۆ سزادانى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ ڕۆژانه‌ سۆشیاڵ میدیا یان ته‌له‌فوون به‌شێوازێكى ناته‌ندروست به‌كارده‌هێنن ئه‌وانیش:-
به‌پێ ى یاسایى ژماره‌ 6 ى ساڵى 2008 ى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ ئه‌م جۆره‌ كارانه‌ ده‌كه‌ن ئه‌م سزایانه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌:-
 یه‌كه‌م:به‌ زیندانىكردن سزا ده‌كرێت كه‌ نابێت ماوه‌كه‌ى كه‌متر نه‌بێت له‌ 6 مانگ.
دووه‌م:زیندانیكردنه‌كه‌ نابێت زیاتر بێت له‌ 5 ساڵ .
سێ یه‌م: بژاردن به‌ پاره‌ نابێت كه‌متربێت له‌ 1 ملیۆن دینارى عێراقى.
ئه‌م جۆره‌ سزایانه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ هه‌ر ئامێرێكى ئه‌لكترۆنى به‌ ته‌ل یان بێ ته‌ل یان پۆستى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان یاخود هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ڕێگه‌ى تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن یان جنێودان یان بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵى جۆراو جۆر و نادروست كه‌ ببێته‌ جێگه‌ى مه‌ترسى یاخود هاككردنى ئه‌كاونتى تایبه‌تى یان بردنى وێنه‌.
ئه‌م سزا یاساییانه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ڕۆژانه‌ به‌ سه‌دان كه‌س سوكایه‌تى و توندو تیژى و هه‌ڕه‌شه‌ و پروپاگه‌نده‌ بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ و به‌تایبه‌ت له‌ ئێستادا كه‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ته‌نها بۆته‌ جێگه‌ى سۆكایه‌تى كردن نه‌ك بابه‌تى به‌سوود و ڕێزگرتن له‌ یه‌كتر.
574 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/28/2017 12:16:42 PM
زیاتر ...