ترافیک
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی هه‌رێم بڕی رسوماتى خسته‌ڕوو
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

لەڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی رسوماتى ئەو ئۆتۆمبێلانەی دیاری كرد كەپێشتر تۆمار نەكراوون و مەرجە ئۆتۆمبێلە تۆمارنەكراوەكان مۆدێلی لەسەروی 2003وە بێت.

لەڕاگەیەندراوێكدا ،بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕی رسوماتى تۆماركردنی ئۆتۆمبێلە تۆمارنەكراوەكانی لەهەرێم ڕاگەیاند كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
1_تۆماركردن بۆ ئۆتۆمبێلی ساڵۆن سێ بستۆن مۆدیلی 2003 بەرەوسەرەوە بێت بڕی باجی گومرگ 950 هەزار دیناری عێراقی دەبێت و بڕی تۆماركردن 400 هەزار دینار دەبێت و كۆی گشتی 1350000دینارە.
2_ ئۆتۆمبێلی چوار بستۆن بڕی باجی گومرگ 950هەزار دینار و تۆماركردن 600هەزار دینارە و ئۆتۆمبێلی پێنج بستۆن یەك ملیۆن و سەد هەزار دینار و بڕی تۆماركردن یەك ملیۆن دینار دەبێت.
3_ ئۆتۆمبێلی شەش بستۆن بڕی باجی گومرگی یەك ملیۆن و سەد هەزار دینار و بڕی تۆماركردنەكەی یەك ملیۆن و چوار سەد هەزار دینار دەبێت و ئۆتۆمبێلی هەشت بستۆن یەك ملیۆن و 100 هەزار دینار و بڕی تۆماركردنەكەی یەك ملیۆن و 600 هەزار دینار دەبێت.
4_بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی باجی ژینگەو بەكارهێنانی شەقامی خستەڕوو كە بۆئۆتۆمبێلی تایبەت 20 هەزار دینار بۆساڵێك و ئۆتۆمبێلی كرێ 35هەزار دینار و ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر 70هەزار دیناری عێراقی دەبێت.

3866 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/26/2017 10:59:05 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ