تەندروستی
جۆره‌كان و هۆكاره‌كانى شێرپه‌نجه‌ له‌ ئه‌ندامى نێرینه‌ى پیاواندا
وه‌رگێران : ڤانیا بێستون
به‌ پێ ى ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ى كه‌ له‌م دوایانه‌دا ئه‌نجام دراوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ یه‌كێكه‌ له‌و نه‌خۆشییه‌ زۆر بڵاوانه‌ى كه‌ هه‌موو جیهان به‌ده‌ستییه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت ، پیاوانیش زۆربه‌ ئاسانى  دووچارى شێرپه‌نجه‌ى ئه‌ندامى نێرینه‌یان ده‌بنه‌وه‌ ، بێ ئه‌وه‌ى هه‌ستى پێ بكه‌ن ، ئه‌م نه‌خۆشییه‌ له‌ كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكى تر ده‌گۆڕێت به‌ پێ ى به‌رگرى له‌شى ئه‌و كه‌سه‌ شێرپه‌نجه‌كه‌ كاریگه‌رى ده‌بێت و بڵاو ده‌بێته‌وه‌ .
سێ جۆر شێرپه‌نجه‌ى ئه‌ندامى نێرینه‌ى پیاوان بوونى هه‌یه‌ :
*شێرپه‌نجه‌ى چوك .
*شێرپه‌نجه‌ى جووته‌ گون .
*شێرپه‌نجه‌ى پرۆستات.
1-شێرپه‌نجه‌ى چوك: ئه‌م جۆره‌ شێرپه‌نجه‌یه‌ به‌ زۆرى پیاوانى ته‌مه‌ن سه‌روو(50) ساڵی ده‌گرێته‌وه‌ ، هۆكاره‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ جگه‌ره‌ كێشان و زۆر ئه‌نجامدانى كردارى سێكسى به‌ شێوه‌ى ناته‌ندروستى و پیسى دوور له‌ پاك و خاوێنى ، ئه‌م شێرپه‌نجه‌یه‌ پێستى چوكى پیاوان ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر لێى پیس كردبێت ده‌بێت ئه‌و به‌شه‌ى پێستى ببردرێت ، به‌ڵام لێى پیس نه‌كردبێت ده‌توانێت له‌ ڕێگه‌ى تیشكه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت .
2- شێرپه‌نجه‌ى جووته‌ گون : ئه‌م جۆره‌ شێرپه‌نجه‌یه‌ ئازار له‌ به‌شى گوندا دروست ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جووته‌ گونى هه‌ڵده‌ئاوسێت و ئازار له‌ به‌شى خواره‌وه‌ى سك دروست ده‌بێت . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاره‌زووى سێكسى ناهێڵێت له‌ پیاواندا  شێرپه‌نجه‌كه‌ گرێ دروست ده‌كات له‌ جووته‌ گونه‌كه‌دا چاره‌سه‌رى ئه‌وه‌یه‌ ده‌بێت له‌ ڕێ ى تیشكه‌وه‌ گرێكه‌ بڵاوه‌ پێ بكرێت یان به‌ نه‌شته‌رگه‌رى گرێكه‌ ده‌ربهێنرێت.
3- شێرپه‌نجه‌ى پرۆستات : شێرپه‌نجه‌كه‌ دووچارى لیكه‌ ڕژێنى پیاوان ده‌بێته‌وه‌ كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ ئه‌نجامدانى جووت بوون و گیرو گرفتى تیا دروست ده‌كات ، ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و پیاوانه‌ى كه‌ له‌ ته‌مه‌نى هه‌رزه‌كاریاندا زۆر كردارى سێكس ئه‌نجام ده‌ده‌ن دووچارى ئه‌م شێرپه‌نجه‌یه‌ ده‌بنه‌وه‌ كه‌ هێشتا ته‌مه‌نیان زووه‌ بۆ ئه‌م كرداره‌ .
چاره‌سه‌رى شێرپه‌نجه‌ى پرۆستات پێویسته‌ هۆرمۆنات بدرێت به‌ تووش بوووه‌كه‌ ، به‌مه‌ش چاره‌سه‌ر نه‌كرێت پێویسته‌ چاره‌سه‌رى كیمیاوی  و تیشك دانه‌وه‌ى بۆ به‌كاربهێنرێت .
سه‌رچاوه‌ : المرسال
3994 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/24/2017 10:56:26 AM
زیاتر ...