تەندروستی
چەند زانیارییەک دەربارەی غوودە بزانە
ئاڕاستە :لانە ئیسماعیل
غوودە وشەیەكی عەرەبیە بەمانای (كلاند) دێت، واتە ئەو ئەندامەی لەش كە هۆرمۆنێك دەڕێژێت.

هۆرمۆن: مادەیەكی پرۆتینیە دابەش دەبێت لەسەر ئەندامەكانی لەش بۆ جێبەجێكردنی فەرمانێكی تایبەت. 
غودەی زۆر هەیە لە لەشی مرۆڤداو لە هەمووی بە ناوبانگتر ئەوەیە كە دەكەوێتە بەشی پێشەوەی مل كە بە عەرەبی بە (غودە دەرقیە) ناسراوە. 
كاری غودەی دەرەقی چیە ؟ 
غودەی دەرەقی دوو هۆرمۆن دەڕێژێتە ناو خوێن كە ناسراون بە هۆرمۆنی (T3 - T4) كە یارمەتیدەرن بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەی میتابولیزم واتە دەرهێنانی وزەو گەرما لە خواردەمەنییەكان كە هەموو ئەندامەكانی لەش سوودی لێ دەبینن. 
نەخۆشییەكانی غودەی دەرەقی: زۆرن بەڵام دوانیان زۆر گرنگن و باو ترن:
1. زۆر دەردانی هۆرمۆن و كەم دەردانی هۆرمۆن، نیشانەكانی :
جۆری یەكەم :
1. كێش دابەزێن. 
2. هەستكردن بەگەرما هەرچەند كەشیش ساردبێ.
3. ئارەقكردنەوە. 
4. لێدانی دڵ بەپەلە. 
5. دەست لەرزین. 
6. دڵەڕاوكێ و تووڕەبوون. 
7. سكچوونێكی كەم. 
8. كەمبوونی خوێنی سووڕی مانگانە لەئافرەتان. 
جۆری دووەم: 
1. ئاوسانی دەم وچاو و لێوەكان. 
2. هەستكردن بە سەرما هەرچەندەش كەش گەرمیش بێت. 
3. گرژبوون و گڕبوونی دەنگ. 
4. وشكبوونی پێست و قژ. 
5. خاو و خلیسكی لە هەموو شتێك.
6. جموجوڵ و بیركردنەوەو قسەكردن. 
7. كەمبوونەوەی بیستن. 
8. زۆری خوێنبەربوونی سووڕی مانگانە لە ئافرەتاندا. 
9. قەبزی.

چارەسەری غودە چییە ؟ 
1. غودەی ترسێنەر: واتە كە زور هۆرمۆن دەڕێژێت: 
أ/ حەبی نیومركازول بۆ ماوەی ساڵ و نیوێك، ئەمە بۆ ئەوانەی تەمەنیان خوار (40) ساڵیەو یەكەم جارە عیلاج وەردەگرن (بۆ ژنی دووگیان حەبی PTU) هەروەها حەبی ئاندیرال بەكار دەهێندرێت بۆ كەمكردنەوەی لێدانی دڵ و دەست لەرزین تاكو ماوەی سێ هەفتە هەتا دەرمانی غودەكە دەكەوێتە كار.
ب/ نەشتەرگەری: بەلابردنی بەشی زۆری غودەكە، بەتایبەتی بۆ ئەوانەی غودەكانیان گەورەیە یان دەرمان بە رێكوپێكی ناخۆن یان ئەگەر (غودە سامە) كە گەڕایەوە دوای چارەسەری بەحەب، باشتر وایە پێش نەشتەرگەری بە دوو هەفتە نەخۆشەكە دەرمان بخوات بۆ ئەوەی غودەكەی وشك كات ئەوجا نەشتەرگەری بكرێ.
ج/ چارەسەری بەتیشك : بۆ ئەوانەی تەمەنیان لە (40) ساڵ زیاترەو دوای دووبارە بوونەوەی غودەو دوای نەشتەرگەری، یان ئەگەر نەخۆشی قورسی دیكەیشی هەبوو وەك نەخوشی دڵ و جگەرو گورچیلە، بەڵام (بۆ ئافرەتی دووگیان ناكرێت). 
2/ غودەی سست : كە هۆرمۆن ناڕێژێت : ئەمە هەتا هەیە دەبێ حەبی پایروكسین (Eltroxin) وەربگرێت، پێدانەكەی دەگۆڕێت لە نەخۆشێكەوە بۆ نەخۆشێكی تر، بە گشتی لە نێوان (150 – 50) مایكرۆیە، وا باشترە دوو مانگ دوای چارەسەرییەكان پشكنینی غودە بكرێتەوە، چونكە ئەو ماوەیەی دەوێ تا رێژەی (TSH) دەگۆڕدرێت. ناكرێت هیچ نەخۆشێك لە خۆیەوە چارەسەری بەبێ ڕێنمایی پزیشكی بەكاربهێنێت.
سەرچاوە / دەرمانخانەی سلێمانی
2206 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/21/2017 3:47:25 PM
زیاتر ...