تەندروستی
ئه‌گه‌ر كێشه‌ى كه‌م خوێنیت هه‌یه‌ گرنگى بده‌ به‌م خواردنانه‌
وه‌رگێڕان : ڤانیا بێستون
كه‌م خوێنى یه‌كێكه‌ له‌و نه‌خۆشییه‌ باوانه‌ى كه‌ زۆر باوه‌ له‌ نێو خه‌ڵكدا ، زیاتر خانمان دووچارى گیرو گرفتى كه‌م خوێنى ده‌بنه‌وه‌ ، به‌تایبه‌تى خانمانى دووگیان ڕووبه‌ڕووى ده‌بنه‌وه‌ .
پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن باشترین ڕێگه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كه‌م خوێنى په‌یڕه‌ویكردنى به‌رنامه‌یه‌كى خۆراكییه‌ كه‌ له‌ توانایدایه‌ چاره‌سه‌رى كه‌م خوێنى بكات ، ئه‌و خۆراكانه‌ى كه‌ پێویسته‌ تووش بووانى كه‌م خوێنى گرنگى پێ بده‌ن بریتییه‌ له‌ (كانزاكان ، ڤیتامینات ، پڕۆتین ، ئاسن) .
باشترینى ئه‌و خۆراكانه‌ى كه‌ پێویسته‌ تووش بووانى كه‌م خوێنى گرنگى پێ بده‌ن بریتییه‌ له‌ : 
*لیمۆ : پێكهاته‌ى لیمۆ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین (C) تواناى هه‌یه‌ به‌رگرى له‌ش به‌هێز بكات ، وه‌ك چاره‌سه‌رێكى نموونه‌یى كه‌م خوێنییه‌ ، پزیشك ڕێنمایمان ده‌داتێ پێویسته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ كه‌م خوێنن له‌ دواى ژه‌مى   نیوه‌ڕوان و ئێواران كوپێك ئاوى لیمۆ بخۆنه‌وه‌ كه‌ كاریگه‌رى زۆر باشى ده‌بێت له‌سه‌ریان .
*ترشى فولیك : پێویسته‌ ئه‌و خۆراكانه‌ بخۆیت كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ ترشى فولیك وه‌كو (نیسك ، سه‌ووزه‌وات ، میوه‌ى ترش وه‌كو پرته‌قاڵ و هه‌ڵووژه‌ ، بروكلى ) هه‌ریه‌كه‌ له‌م خۆراكانه‌ ڕێگرى ده‌كه‌ن له‌ دابه‌زاندنى خوێن و كه‌م كردنه‌وه‌ى كۆلیسترۆڵى به‌رز له‌ خوێندا.
*سێو : زۆر گرنگه‌ تووش بووانى كه‌م خوێنى له‌ ڕۆژێكدا دووجار به‌یانیان و ئێواران كوپێك شه‌ربه‌تى سێوو بخۆنه‌وه‌ .
*شلیك : شلیك به‌ سه‌رچاوه‌ى كانزا و ڤیتامینات داده‌نرێت .
*جاتره‌ و نه‌عنا و گوڵى به‌یبوون : ئه‌م سێ پێكهاته‌یه‌ له‌ كوپێك ئاوى كوڵاودا دایده‌نێین بۆ ماوه‌ى پێنج خوله‌ك پێش ژه‌مى نیوه‌ڕوان و ئێواران بیخۆره‌وه‌ .
*جه‌رجیر : باشترین سه‌ووزه‌یه‌ بۆ كه‌م خوێنى ، باشتروایه‌ بیده‌ى له‌ تێكه‌ڵه‌ و پاشان ئاوه‌كه‌ى بخۆیته‌وه‌.
*شیرینى : هه‌ر به‌رهه‌مێكى شیرینى ده‌ستێكى باڵاى هه‌یه‌ له‌ زیاد بوونى خوێن و ڕزگارت بوونت له‌ كه‌م خوێنى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كونجیشت بیر نه‌چێت .
سه‌رچاوه‌ : ئیلا
1867 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/20/2017 12:50:33 PM
زیاتر ...