تەندروستی
دووربكەوەرەوە لە خواردنەوەی ئاوی فلتەر
وەرگێران : ڤانیا بێستون
هەریەكە لە ئێمە دەزانین كە فلتەری ئاو چی یە ؟ و چۆن كار دەكات و بۆچی باشە بەكاری بهێنین ؟ بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا شارەزایان ئامۆژگاریمان دەكەن كە ئاوی فلتەر نەخۆینەوە.
فلتەر بۆ پاك كردنەوەی ئاو بەكاردەهێنرێت ، بە حەوت هەنگاودا تێپەڕ دەبێت تا پاكی دەكاتەوە ، وه‌ ئاو پاك دەكاتەوە لە هەموو ئەو خەوش و خڵتەیەیی كە تێیدایە ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا شارەزایان ئامۆژگاریمان دەكەن كە ئاوی فلتەر نەخۆینەوە ، یان كەم بخورێتەوە و بەردەوام نەبین لەسەری .
 هەموو ئەو ماددانەی وەكو ( خوێ‌ و ئاسن و كانزا ) هەیە لە ئاوەكەدا نایهێڵێت و لەناوی دەبات ، كە سوودێكی ئێجگار زۆر بەلەشی مرۆڤ دەگەیەنێت ، زۆر جۆری هەیە بەڵام هەریەكە لەو فلتەرانە هەمان كار دەكەن و زیان بە لەش دەگەیەنن.
زیانەكانی فلتەری ئاو :-
*هەموو فلتەرێك قابیلیەتی ئەوەی هەیە خۆی لە ناوەوە ژەنگ هەڵبێنێت و هەستیشی پێ‌ ناكەیت ، بەمەش ئاوی ئەو ژەنگە بخورێتەوە دووچاری گیروگرفتی گورچیلەت دەكاتەوە.
*هەموو ئەو ماددانەی كە سوود بەخشن  لە ئاودا لەناوی دەبات وەكو خوێ‌ و كانزاكان ، كەلەش پێویستە پێیەتی .
*ئەو پێكهاتە فلتەری ناوی هەرچی خڵتە و پیسی هەیە لە خۆی كۆ دەكاتەوە و تێكەڵ بە ئاوەكە دەبێت بۆیە فلتەر توانای هەیە (3-6) مانگ باش كار بكات.
*ئاوی فلتەر هۆكارێكە بۆ تووش بوونت بە گیرو گرفتی گورچیلە و نەخۆشی مەترسیداری وەكو شێرپەنجەی ئێسك و ماسولكە.
سەرچاوە : المرسال
5314 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/16/2017 12:37:15 PM
زیاتر ...