تەندروستی
به‌ چه‌ند خاڵێك گه‌شه‌ به‌ زیره‌كى و ژیرى مێشكت بده‌
وه‌رگێڕان : ڤانیا بێستون
دیاره‌  (ژیرى) مێشك به‌شى سه‌ره‌كى مۆخى داگیر كردووه‌ ، هه‌ریه‌كه‌ له‌ بیركردنه‌وه‌ و بۆچوون و پێشبینییه‌كانت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بوونى ژیرى له‌ مێشكدا ، هه‌ر هه‌نگاوێك ئه‌نجامى ده‌ده‌ین له‌ ژیاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ جیاوازى بیر و بۆچونه‌كان و ژیرى مرۆڤه‌كان ، دیاره‌ ژیریش به‌ پێ ى ته‌مه‌ن ده‌گۆڕێت و گۆرانكارى به‌سه‌ردا دێت ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته‌ گه‌شه‌ به‌ ژیرى و زیره‌كى مێشك بده‌یت  ، ئایا چۆن په‌ره‌ به‌ زیره‌كى و ژیرى مێشكت ده‌ده‌یت ؟
ده‌بێت ئاگادارى مێشكت بیت و نه‌هێڵیت هیچ زیانێكى ده‌ره‌كى پێ بگات ، چونكه‌ ژیرى كه‌وتۆته‌ به‌شى پشته‌وه‌ى مێشك زۆر به‌ئاسانى زه‌برى ده‌ره‌كى كارى تێ ده‌كات ، بۆیه‌ زۆر گرنگه‌ به‌ته‌واوى پارێزگارى لێ بكه‌یت .
*سه‌ره‌تا ده‌بێت گرنگى ته‌واو بده‌یت به‌ خۆراكه‌ ته‌ندروستییه‌كان ، چونكه‌ ده‌ستێكى باڵاى هه‌یه‌ له‌ گه‌شه‌ى ژیریى و ده‌روونى ، ئه‌و خۆراكانه‌ى كه‌ به‌شدارى گه‌شه‌ى مێشك ده‌كه‌ن بریتیین له‌ ( به‌رهه‌مه‌ پاقله‌مه‌نییه‌كان ، سه‌ووزه‌و میوه‌ و جاتره‌ و هه‌نگوینى سروشتى و شوكلاته‌ ) . 
*خه‌و وپشوو دان  كاریگه‌رى زۆرى هه‌یه‌ له‌سه‌ر مێشك و ژیرى ، ده‌ركه‌وتووه‌ مرۆڤ پێویسته‌ شه‌و هه‌شت كاتژمێر بخه‌وێت به‌ ئاسووده‌یى دوور له‌ دڵه‌ڕاوكێ تا بتوانێت ژیرى و زیره‌كى به‌ شێوه‌یه‌كى دروستانه‌ گه‌شه‌ بسێنێت.
*ئه‌نجامدانى كردارى وه‌رزش زۆر به‌ سووده‌ بۆ گه‌شه‌ى ژیریى ، ده‌ركه‌تووه‌ به‌یانیان پێویسته‌ وه‌رزش ئه‌نجام بده‌ین  ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى ته‌واوى ده‌بێت له‌سه‌ر مێشك . 
*زه‌عفه‌ران تواناى به‌هێز كردنى  ژیری و بیركردنه‌وه‌ى مێشك و ده‌روون هه‌یه‌ و ڕزگارت ده‌كات له‌ له‌بیرچوونه‌وه‌ ، ده‌بێت زه‌عفه‌ران له‌گه‌ڵ كوپێك شیردا بكوڵێنیت  پاشان دواى چاره‌كێك بیخۆره‌وه‌ ڕۆژى یه‌ك جار بۆماوه‌ى مانگێك به‌رده‌وام به‌ له‌سه‌رى به‌ته‌واوى هه‌ست به‌ گۆرانكارى  ده‌كه‌یت .
*نابێت زۆر خۆرى بكه‌یت ، باشتروایه‌ له‌ ژه‌مه‌كاندا كه‌م خۆراك بخۆیت ، چونكه‌ زۆر خۆراكى كا ریگه‌رى خراپ له‌سه‌ر ده‌روون  دروست ده‌كات.
*خواردنه‌وه‌ى ئاوى زه‌نجه‌بیل تواناى بیر و مێشك و ده‌روون به‌هێز ده‌كات و گه‌شه‌ى پێ ده‌كات ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دوورت ده‌خاته‌وه‌ له‌ نه‌خۆشى زه‌هایمه‌ر.
سه‌رچاوه‌ : كیف 24
2989 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/15/2017 3:05:55 PM
زیاتر ...