تەندروستی
نەخۆشخانەی نەشتەرگەری دڵی کراوەی منداڵان لە سلێمانی دەکرێتەوە.
ئاڕاستە: بەشی ھەواڵ

 بەھاوکاری رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ نه‌شته‌رگه‌ری دڵی كراوه‌ی مندڵان ده‌كاته‌وه‌ و به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستیش وتی: ئەمڕۆ گرێبەستێکمان لەگەڵ ئەو رێکخراوە واژۆ کرد بەمەبەستی سەرپەرشتی کردنی نەخۆشخانەکە بۆماوه‌ی پێنچ ساڵ.

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا د.میران محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند: نەخۆشخانەی نەشتەرگەری دڵی کراوەی منداڵان لە ماوەی شەش مانگی تردا دەکرێتەوە بە رووی نەخۆشدا کە ئەمەش بۆ سلێمانی دەستکەوتێکە، چونکە لە ئێستادا (٢٠٠)منداڵمان ھەیە پێویستی بە نەشتەرگەری دڵ ھەیە.
وتیشی: ئه‌مڕۆ گرێبەستێکمان له‌گه‌ڵ رێكخراوی منداڵپارێزی سلێمانی واژۆ كرد بۆ ئەوەی سەرپەرشتی نه‌خۆشخانه‌کە بکەن بۆماوه‌ی پێنچ ساڵ له‌ڕووی ئیداری و زانستییه‌وه‌.
286 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/14/2017 4:18:19 PM
زیاتر ...