وەرزش
ناوبژیوانی یاری کلاسیکۆ لەسەر پاڵەکەی ڕۆناڵدۆ لە ڕاپۆرتەکەدا چی نوسیوە
ئاڕاستە:كاوان عومەر


لە یاری نێوان بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید لە جامی سوپەری ئیسپانیا کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای ئەوەی گۆڵی دووەم دەکات درێسەکەی دادەکەنێت بەو ھۆیەشەوە داوەر کارتێکی زەرد بەرویدا بەرز دەکاتەوە.

دواتر کارتێکی زەردی تری پێدەدات بەو پێیەی نمایشی کردووە و ھەوڵی داوە داوەر ھەڵبخەڵەتنێ و بەوەش بە کارتی سور کرایە دەرەوە بۆیە لەوکاتەدا کریستیانۆ پاڵێک بە داوەری یاریەکەوە دەنێت و دوای کۆتایی یاریەکەش داوەر ئەوەی نوسیوە کە کریستیانۆ بەھۆی وەرگرتنی کارتی سورەوە بە سوکی پاڵی پێوە ناوم ، بەم نوسینەی داوەریش بێت کریستیانۆ لانی کەم جگە لە یاری گەرانەوەی جامی سوپەر بۆ ٤ یاری لالیگاش رادەگیرێت
1723 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/14/2017 4:02:51 PM
زیاتر ...