هەمەڕەنگ
پێشبینى بورجه‌كه‌ت بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه‌
وه‌رگێِران : ڤانیا بێستون
كاوڕ : له‌ ئێستادا له‌ هه‌وڵى ڕه‌خساندنى بارێكى دارایى باشتردایت  ، ئه‌مه‌ش هێزت پێ ده‌به‌خشێت و زیاتر متمانه‌ به‌ده‌ست ده‌هێنیت و له‌ به‌رژه‌وه‌ندى تۆدا ده‌بێت ، چونكه‌ كه‌سێك هه‌یه‌ گرنگى زۆرت پێ ده‌دات ، چوارده‌ورت زۆر له‌ ژیانت خۆیان هه‌ڵده‌قورتێنن و گوێیان لێ بگره‌ ، چونكه‌ ووزه‌ت پێ ده‌به‌خشن ، له‌م ماوه‌یه‌دا خۆشه‌ویستى نوێ سه‌ر هه‌ڵده‌دات ، له‌ ڕاستیدا سرنجى كه‌سى به‌رامبه‌رت ڕاكێشاوه‌ .
گا : هێز و هه‌ستى تۆ له‌ ڕاده‌به‌ره‌ ، به‌ڵام دووچارى گرژى ده‌بیته‌وه‌ به‌هۆى داواكارى چوارده‌ورت ، باشتروایه‌ خۆت نه‌ده‌یت به‌ده‌سته‌وه‌ بۆ كێشه‌كانت هه‌وڵ بده‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌یت یان پاشه‌كشه‌ بكه‌ له‌ گیروگرفته‌كانت ، ده‌بێت گرنگى بده‌ى به‌ ته‌ندروستیت تا دووچارى مه‌ترسى نه‌بیته‌وه‌ .
دووانه‌ : بڕوا به‌خۆ بوونت ئه‌وه‌نده‌ به‌هێزه‌ ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ كاریگه‌رى باش دروست بكات له‌سه‌ر چوارده‌ورت ، ئه‌م به‌هێز بوونه‌شت سه‌ره‌تایه‌كه‌ بۆ ده‌ست كه‌وتنى كارێكى نوێت كه‌ به‌هێزى خۆت كارى بۆ ده‌كه‌ى ، بیركردنه‌وه‌كانت كاریگه‌ریان هه‌یه‌ له‌سه‌ر به‌رامبه‌رت به‌رده‌وام بۆچونه‌كانت په‌سه‌نده‌ له‌لاى به‌رامبه‌ر ، ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ بیركردنه‌وه‌ت نه‌گۆڕێت ئه‌وا ده‌وروبه‌رت به‌ته‌واوى تۆیان لاپه‌سه‌ند ده‌بێت .
قرژاڵ : ده‌بێت خه‌مى هێنانه‌دى خه‌ونه‌كانت بێت ، هه‌وڵه‌كانت كاریگه‌رى باشى ده‌بێت له‌سه‌رت ، پێویسته‌ پێش كردنى هه‌ر كارێك بیرى لێ بكه‌یته‌وه‌ و تاوتوێ ى بكه‌یت ، هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك له‌ ژیاندا هه‌یه‌ گرنگى پێ بده‌ به‌ هێز و تواناته‌وه‌ ، بیر و هزرت بگۆڕه‌ له‌ پرۆژه‌ جیاوازه‌كاندا ، به‌مه‌ش ئه‌و كاته‌ ده‌رفه‌تى فراوان ده‌ڕه‌خسێت بۆ كاركردنى تۆ .
شێر : پێویسته‌ ئه‌م ماوه‌یه‌ گرنگى ته‌واو بده‌ى به‌ هێزى جه‌سته‌یت وگرنگى بده‌یت به‌ ئه‌نجام دانى چالاكى وه‌رزشى  ، هێز و توانات بخه‌ گه‌ڕ بۆ كاره‌كانت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ووزه‌ى زۆر كۆ بكه‌ره‌وه‌ ، به‌ڵام هێز و ووزه‌ى سۆزداریتى و جه‌سته‌یت به‌س نى یه‌ بۆ چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كانت ، زۆر له‌سه‌رخۆ كاره‌كانت ئه‌نجام بده‌ ، چونكه‌ سه‌ركه‌وتنى تۆ له‌وه‌دایه‌ ، ئه‌مه‌ش پێویستى به‌ ماندووبوونه‌ .
فه‌ریك : پێویسته‌ هاوسه‌نگى بپارێزیت له‌ نێوان كه‌سایه‌تیت و پیشه‌كه‌تدا ، هه‌موو كاره‌كانت پێویستى به‌ بیركردنه‌وه‌ و پیلان دانان هه‌یه‌ ، له‌م ماوه‌یه‌دا نزیك ده‌بیته‌وه‌ له‌ پرۆژه‌یه‌كى نوێ كه‌ ده‌بێت خۆتى بۆ ئاماده‌ بكه‌ى و پیلانى بۆ بگێڕیت ، هه‌ست به‌ ته‌ندروستى باشتر ده‌كه‌یت ، به‌ڵام ئه‌مه‌ پێویستى به‌ ووزه‌ى باشتر هه‌یه‌ كه‌ له‌ خۆدا كۆى بكه‌یته‌وه‌.
ته‌رازوو : هه‌وڵه‌كانت و بیركردنه‌وه‌كانت  فراوان ده‌كه‌یت ، زۆر كه‌س هه‌ن هه‌وڵى نزیك بوونه‌وه‌ت ده‌ده‌ن تا به‌ پیشه‌كه‌ت ئاشنا بن ، په‌یوه‌ندیت له‌گه‌لأ  كه‌سانى چوارده‌وور به‌هێز ده‌بێت ، كه‌سایه‌تیت و هه‌وڵ و پیشه‌كه‌ت یارمه‌تیت ده‌ده‌ن له‌ ڕه‌خساندنى كار  له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ كه‌سایه‌تییه‌كى سرنج ڕاكێش ده‌رده‌كه‌ویت كه‌ ئه‌مه‌ گرنگترین هه‌له‌ بۆ دامه‌زراندنت له‌ كار و پیشه‌دا.
دووپشك : ئه‌م هه‌فته‌یه‌ هه‌ست زۆر به‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ ده‌كه‌یت ئه‌مه‌ش به‌ درێژایى كات ناچارت ده‌كات خوودى خۆت بسه‌لمێنیت ، له‌مه‌ولا سه‌خت ده‌بێت بۆ تۆ زۆربه‌ى كات دووچارى گرژى ده‌بیته‌وه‌ ، به‌ڵام ده‌بێت ده‌روونت بپارێزیت له‌ گرژى و ئاڵۆزى به‌ ووریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ ، له‌ كۆتایى هه‌فته‌دا هێمن و ئاسوده‌ى ڕووت تێ ده‌كات ، هه‌وڵى هه‌ماهه‌نگى بده‌ له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت و خێزانه‌كه‌تدا .
كه‌وان : له‌مه‌ولا بۆ هه‌موو شته‌كانت پێوانه‌یى گونجاو ده‌ڕه‌خسێت ، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ زیاتر هه‌ست به‌ سه‌روه‌ریى به‌هێز ده‌كه‌یت ، به‌مه‌ش ئاسوده‌یى و خۆش به‌ختى ڕووت تێ ده‌كات ، بۆیه‌ ده‌بێت هه‌وڵى ته‌واو بده‌یت بۆ هه‌موو كار و كرداره‌كانت به‌مه‌ش زیاتر سرنج ڕاكێش و ڕۆمانسیتر ده‌رده‌وكه‌ویت .
گیسك : ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بیركردنه‌وه‌ت زۆر قووڵ ده‌بێته‌وه‌ ، ووزه‌ و هێز له‌ خۆدا كۆبكه‌ره‌وه‌ تا بتوانى به‌رامبه‌ر ناحه‌زانت رابوه‌ستى و بجه‌نگى له‌گه‌ڵیان ، ووزه‌ى زۆر به‌فیڕۆ مه‌ده‌ له‌ ئه‌نجام دانى كار و چالاكییه‌كاندا پێویسته‌ به‌ شێوه‌ى مامناوه‌ندانه‌ هێز و ووزه‌ت بخه‌یته‌ گه‌ڕ ، چونكه‌ له‌ ئێستادا ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ دووچارى مه‌ترسى ڕووداو ببیته‌وه‌ .
سه‌تڵ : له‌ ئێستادا هه‌ستى سۆزداریت زۆر زیاد ده‌كات ، به‌ڵام ئه‌م هه‌سته‌ دووچارى گیرو گرفتت ده‌كاته‌وه‌ ، پێویسته‌ ماوه‌یه‌ك پشوو وه‌ربگریت ، به‌ خوێندنه‌وه‌ى كتێب خۆت به‌دوور بگره‌ له‌ كێشه‌ و ئه‌و گرژیانه‌ى كه‌ دێنه‌ سه‌ر ڕێگه‌ت ، هێمنانه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ له‌ ڕه‌فتاره‌كاندا تا به‌دوور بیت له‌ ناكۆكى و ئه‌و گیرو گرفتانه‌ى كه‌ دێنه‌ سه‌ر ڕێت و مه‌هێڵه‌ په‌ره‌ بسه‌نێت له‌ ژیاندا.
نه‌هه‌نگ : له‌ ئێستا دا دووچارى مه‌ترسى له‌ده‌ست دانى هێز و ووزه‌ بویته‌ته‌وه‌ ، له‌ هه‌موو كاره‌كاندا مه‌ترسیت له‌سه‌ر دروست ده‌بێت ، به‌ر له‌ كردنى هه‌ر كارێكت به‌ته‌واوى بیرى لێ بكه‌ره‌وه‌ و به‌ ووریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكه‌ ، به‌م نزیكانه‌ داواكارى تایبه‌تیت پێشكه‌ش ده‌كرێت  كه‌ ئه‌مه‌ هه‌نگاوێكه‌ بۆ چوونه‌ پێشه‌وه‌ت. 
سه‌رچاوه‌ : موقع الابراج –الابراج الاسبوعیه‌.
456 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/13/2017 10:58:37 AM
زیاتر ...