هەواڵ
رێكخراوه‌كانی مافی‌ مرۆڤ ئامارێكیان ئاشكرا كرد
ئاڕاستە : عه‌بدول نه‌جم

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا چالاكان و رێكخراوه‌كانی مافی‌ مرۆڤ له‌ سوریا ئاشكرایده‌كه‌ن" له‌ دوو مانگی رابردوودا له‌ ره‌ققه‌ 946 هاوڵاتی مه‌ده‌نی به‌هۆی بۆردومانی فرۆكه‌ی جه‌نگی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌ كوژراون. 
له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌شێك له‌ چالاكوانانی مه‌ده‌نی و رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به‌مافی مرۆڤ رایده‌گه‌یه‌نن" له‌شاری ره‌قه‌و ده‌وروبه‌ری نزیكه‌ی  450هه‌زار هاوڵاتی مه‌ده‌نی ناچاربوون ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن
هاوكات له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌" له‌ماوه‌ی 2 مانگی رابردوودا 946 هاوڵاتی مه‌ده‌نی له‌ ئه‌نجامی بۆردومانی فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ ره‌قه‌ كوژراون..
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ له‌ سوریا باسی له‌وه‌شكردووه‌ له‌ ئێستادا زیاتر له‌ 30 هه‌زار هاوڵاتی مه‌ده‌نی له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ره‌قه‌ گه‌مارۆدراون و به‌هۆی بونی بۆمبی چێنراویشه‌وه‌ رێگای ده‌ربازبوونیان ئه‌سته‌م بووه‌ .
138 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/13/2017 10:57:15 AM
زیاتر ...