هەواڵ
وه‌فده‌ باڵاكه‌ی ئەنجومەنی ڕیفڕاندۆم سەردانی بەغدا ده‌كه‌ن
ئاڕاسته‌:عه‌بدول نه‌جم

ئەندامێكی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم  ڕایگه‌یاندوه‌ ،دوو شەممە شاندێكی باڵای ئەنجومەنی ڕیفڕاندۆم سەردانی بەغدا ده‌كه‌ن و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراقی گفتوگۆی چڕ و پڕ بكەن.
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم بۆ میدیایه‌كی پارتی ڕایگه‌یاندوه‌ : لە كۆبونەوەی ڕۆژی یەك شەممەدا بە فەرمی لیژنە پێكهێنراوە بۆ ئەوەی سەردانی بەغدا بكات و ڕۆژی دوو شەممەش دیاری كراوە بۆ ئەنجامدانی سەردانەكە و ئەندامانی شاندەكە پێكهاتووە لە د. ڕۆژ نووری شاوێس ، وەك نوێنەری پارتی و سەعدی پیرە وەك نوێنەری یەكێتی، د. محەمەد ئەحمەد ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتوو، ماجد بازرگان نوێنەری توركمانەكان و ڤیان دەخیل نوێنەری ئێزدییەكان و ڕۆمیۆ هەكاری نوێنەری كریستیانەكان.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان وه‌فده‌كه‌ی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم ،باسی بڕیاری ڕیفراندۆم له‌ گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقی ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن ڕێگرنه‌بن بۆئه‌وه‌ی بە شێوەیەكی ئاشتی لەگەڵ ئێوە ژیان بەرینەسەر.
223 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/13/2017 9:34:52 AM
زیاتر ...