هەواڵ
ژووری‌ بازرگانی ‌‌و پیشەسازی سلێمانی داوای هه‌یه‌
ئاڕاسته‌:به‌شی هه‌واڵ
لەڕاگەیەندراوێكدا ژووری‌ بازرگانی ‌‌و پیشەسازی سلێمانی داوای لامەركەزیەت بۆسلێمانی دەكات و ئاماژە بەوەش دەكات: چاكسازی راستەقینە لەوەدا دەبینین كە سیستەمی لامەركەزییەتی پارێزگاكان پەیڕەو بكرێت‌.
لەڕاگەیەندراوێكدا ژووری‌ بازرگانی ‌‌و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاندوه‌: قەیرانی دارایی، هەرێمی كوردستانی لەبەردەم هەلومەرجێكی نەخوازراودا راگرتوە، بەئەندازەیەك كە هەمو چین‌و توێژەكانی كۆمەڵگەی ئێمە ئەمڕۆ بەنیگەرانیەوە لەئایندەی خۆیان دەڕوانن و پێوستە حكومەت چاكسازییەكی ریشەیی‌و بەردەوام ئەنجام بدات.
لەڕاگەیەندراوه‌كه‌ی ژووری‌ بازرگانییدائاماژه‌ بەوەشكراوه‌: پێویستە ئەم قەیرانە ئابورییە هۆكارێك بێت بۆ دەرچون لەو خەمساردی‌و كەمتەرخەمی‌و خۆشباوەڕییەی بەهۆی پشتبەستن بەداهاتی نەوتەوە لەهەرێمی كوردستان بەدیهاتبوو، وابەستە كردنی ئابوری ئەم وڵاتە بەدەرامەتی سروشتی‌و هەوڵنەدان بۆ گەشەسەندنێكی پایەدارو بەردەوام بوو كە سەرەنجام ئەم قەیرانەی لێكەوتەوە 
ژوری بازرگانی‌و پیشەسازیی سلێمانی ئەوەشی خستۆتەڕوو:" چاكسازی راستەقینە لەوەدا دەبینین كە سیستەمی لامەركەزییەتی پارێزگاكان پەیڕەو بكرێت‌و لەڕێگەی چاودێرییەكی دارایی تۆكمەوە هاوسەنگییەك لەنێوان داهات‌و خەرجییەكانیدا بەدیبهێنرێت‌و رێگە لەو تەخشان‌و پەخشانە لەڕادەبەدەرە بگیرێت كە تا ئێستا لەداهاتی ئەم وڵاتەدا كراوە".
لەكۆتای ڕاگەیەندراوەكەی ژوری بازرگانی‌و پیشەسازیی سلێمانیدا ئەوەش هاتووە: پێمانوایە رەگێكی ئاشكرای ئەم قەیرانە لەبەهێزنەكردنی كەرتی تایبەتدایەو بەرێكخستنەوەی یاسا‌و رێسكانی بازرگانی‌و پیشەسازی‌و كشتوكاڵی‌و بوژاندنەوەی سەرجەم كەرتەكانی ئابوری وڵات‌و سیستەمی بانكی‌و هاندانی پڕۆژە ستراتیژییەكان دەست پێدەكات.
148 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/13/2017 9:32:51 AM
زیاتر ...