هەواڵ
خۆێندكاره‌ یه‌كه‌م ودوه‌م وسێهه‌مه‌كانی سلێمانی خه‌ڵاتـی ئاڵتونی كران
ئاڕاسته‌:عه‌بدول نه‌جم
مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی ڕێكخستنی سلێمانی یه‌كێتی ،خۆێندكاره‌ یه‌كه‌م و دووه‌م و سێهه‌مه‌كانی سه‌رئاستی پارێزگای سلێمانی خه‌ڵات كردوبه‌ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامه‌كانیان خۆشحاڵه‌. ئه‌مرۆ 12ی ئابی 2017 خۆێندكاره‌ یه‌كه‌م و دووه‌م و سێهه‌مه‌كانی سه‌رئاستی پارێزگای سلێمانی له‌لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی ڕێكخستنی سلێمانی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانه‌وه‌ مه‌دالیای ئاڵتونیان پێشكه‌ش كرا. له‌ مه‌راسیمی به‌خشینی خه‌لاتی ڕێزلێنانی خۆێندكاره‌یه‌كه‌مه‌كاندا،له‌تیف شێخ عومه‌ر لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی ڕێكخستن له‌وته‌یه‌كدا دوای به‌ خێرهاتن خۆشحاڵی و خۆی و هه‌فالأنی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی ده‌ربڕی به‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ی خۆێندكارانی شاری سلێمانی به‌ ده‌ستیانهێناوه‌. له‌ درێژه‌ی وته‌كه‌یدا لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی سوپاس و پێزانینی ئاڕاسته‌ی مامۆستایانی ئازیزی شاری سلێمانی كرد كه‌ سه‌ره‌ڕای قه‌ریرانه‌كان بێ ماندوبون له‌ به‌خشینی عیلم و مه‌عریفه‌و وانه‌بێژی به‌رده‌وام بون. له‌ كۆتایدا لێپرسراوو جێگرانی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند مه‌دالیای ئاڵتونی كوردستانیان پێشكه‌ش به‌ خۆێنكاران كرد
فۆتۆ:جه‌عفه‌رحسێن

1178 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/12/2017 9:35:52 AM
زیاتر ...