هەواڵ
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی هاوڵاتیان له‌ئاوی‌ تانكه‌ره‌كان ئاگادارده‌كاته‌وه‌
ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌وال

لیژنه‌ی به‌دواداچوونی شه‌معه‌كانی سه‌ر به‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی، ئاگاداری هاوڵاتیان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ته‌نها ئاوی ئه‌وته‌نكه‌رانه‌ به‌كاربهێنن كه‌ ره‌نگیان سپییه‌و ژماره‌ی په‌یوه‌ندی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری له‌سه‌ر نوسراوه‌.

گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، لیژنه‌ی چاودێریكرنی شه‌معه‌كانی ئاو رۆژانه‌ سه‌ردانی شه‌معه‌كان ده‌كه‌ن و پشكنینی تاقیگه‌یی بۆ ئاوی شه‌معه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و رێنمایی پێویستیان پێ‌ ده‌ده‌ن، ئاگاداریشیان ئه‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كان بن.
وتیشی‌ "له‌سنوری شاری سلێمانی دوو جۆر شه‌معه‌ی ئاو هه‌یه‌و جۆرێكیان خاوه‌نی مۆڵه‌تی فه‌رمین و ئاوه‌كه‌یان گونجاوه‌ بۆ خواردنه‌وه‌، جۆره‌كه‌ی تریان  به‌هیچ جۆرێك شیاوی خواردنه‌وه‌ نییه‌و ته‌نها رێگه‌ده‌درێت بۆ ئاودێری و كشتوكاڵ به‌كاربهێنرێت".
سه‌رۆكی لیژنه‌كان هۆشداری ده‌داته‌ هاوڵاتیان و  داوا له‌ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌كات، ته‌نها ئاوی ئه‌و ته‌نكه‌رانه‌ بۆ خورادنه‌وه‌ به‌كاربهێنن كه‌ ره‌نگی سپییه‌و ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداریان له‌سه‌ره‌ و ئاوی خواردنه‌وه‌ له‌و شه‌معانه‌ وه‌رده‌گرن كه‌ مۆڵه‌تی فه‌رمیان هه‌یه‌.

690 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/11/2017 3:39:58 PM
زیاتر ...