تەندروستی
هۆكاره‌كانى تووش بوونت به‌ پێى ته‌خت (پێى فلات) چى یه‌ ؟
وه‌رگێڕان : ڤانیا بێستون
پێى فلات (پێى پان ) یان پێى ته‌خت  یه‌كێكه‌ له‌و كه‌م و كووڕیانه‌ى كه‌ له‌ قاچدا هه‌یه‌ ، كه‌ نایه‌ڵێت ئه‌و چه‌مانه‌وه‌یه‌ له‌ بنى پێدا بوونى هه‌بێت ، دیاره‌ ئه‌م شێوازى قاچه‌ش ناته‌ندروسته‌ ، ته‌ختى پێیه‌كانیش  زیاتر له‌ته‌مه‌نى پێنج ساڵى به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت ، ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ پێیان ته‌خته‌ به‌هۆى سستى یان بێهێزى ماسولكه‌ى ئه‌و شوێنه‌وه‌یه‌ ، به‌مه‌ش بنى پێ تواناى دروست بوونى ئه‌و چه‌ماوه‌یه‌ى نابێت كه‌پێویسته‌ له‌ بنى پێدا هه‌بێت ، چونكه‌ ئه‌و ماسولكه‌یه‌ به‌رپرسه‌ لێى .
دوو جۆر پێى فلات هه‌یه‌:
1-پێى فلاتى به‌شى : ئه‌م جۆره‌یان كه‌وانه‌یى له‌ بنى پێدا هه‌یه‌ ، به‌ڵام زۆر كه‌م له‌ زه‌وییه‌وه‌ دووره‌  كه‌وانه‌ییه‌كه‌ى زۆر كه‌مه‌.
2- پێى فلاتى ته‌خت : ئه‌م جۆره‌یان دووره‌ له‌ كه‌وانه‌یى بنى پێ ، ڕێك بنى پێى به‌ زه‌وییه‌وه‌ ته‌خته‌ .
هۆكاره‌كانى ته‌ختى پێیه‌كان :
*له‌ بۆماوه‌ییه‌وه‌ بۆت بمێنێته‌وه‌ .
*بێهێزى له‌ بنى پێیدا .
*سستى ماسولكه‌ى بنى پێ .
*زیاتر له‌لاى خانمانى سك پڕ پێى فلات ده‌بێت ، چونكه‌ گۆران له‌ كێش و له‌شیدا ڕوو ده‌دات.
*نه‌خۆشى شه‌كره‌ .
*قه‌ڵه‌وى هۆكارێكه‌ بۆ پێى ته‌خت .
چاره‌سه‌ركردنى ته‌ختى پێیه‌كان : 
*ئه‌نجام دانى وه‌رزش به‌ ئامێرى تایبه‌ت.
*سه‌ردانى پزیشك بكرێت بۆ چاره‌سه‌ر و فێركارى وه‌رزشى تایبه‌ت به‌ خۆى بۆ ماوه‌ى ده‌ ڕۆژ.
*به‌كار هێنانى كیفى پێ كه‌ له‌ ده‌رمانخانه‌كاندا ده‌ست ده‌كه‌وێت .
*ئه‌گه‌ر ئازارى توندى هه‌بوو ئه‌وا پێویستى به‌ نه‌شته‌رگه‌ریى هه‌یه‌ بۆ باش كردنى و نه‌مانى ئازاره‌كه‌ى.
*پێویسته‌ كێشى له‌شت كه‌م بكه‌یته‌وه‌ .
*هه‌وڵ به‌ ئه‌و پێڵاوانه‌ى كه‌ بنى به‌رزه‌ به‌كارى بهێنه‌ تا بارى ئه‌و پێڵاوه‌ وه‌ربگرێت .
سه‌رچاوه‌ : موزوع
2827 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/10/2017 3:41:03 PM
زیاتر ...