هەمەڕەنگ
بۆچى خواردنى سه‌روپێ گرنگه‌ ؟
وه‌رگیران: ڤانیا بێستون
سه‌روپێ  یه‌كێكه‌ له‌خۆراكه‌ كورده‌وارییه‌كان ، به‌گشتى زۆر كه‌س ئاره‌زووى خواردنى ده‌كه‌ن ، چونكه‌ پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن كه‌ به‌رده‌وام بین له‌ خواردنى ، به‌ڵام له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى عه‌ره‌بى به‌ خۆراكى كالۆرى به‌رز ناسراوه‌ ، میسر و سووریا زۆر گرنگى ده‌ده‌ن به‌ خواردنى سه‌روپێ  و زۆر ناسراوه‌ لاى ئه‌وان ، ووزه‌یه‌كى زۆر ده‌به‌خشێته‌ جه‌سته‌ ، به‌ڵام زیاتر له‌ وه‌رزى زستاندا سه‌روپێ  ده‌خورێت دیاره‌ تواناى گه‌رم كردنه‌وه‌ى له‌شى هه‌یه‌ ، ده‌ستێكى باڵاى هه‌یه‌ له‌ بوارى ته‌ندروستیدا ، به‌تایبه‌تى بۆ پیاوان تواناى ئێسك و ماسولكه‌ییان به‌هێز ده‌كات.
پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن له‌ مانگێكدا جارێك یان دووجار ده‌بێت سه‌روپێ بخورێت نابێت له‌وه‌ زیاتر بخورێت ، چونكه‌ سه‌روپێ  ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ چه‌وورى و پرۆتین و ڤیتامین كه‌ به‌ زۆر خواردنى دووچارى قه‌ڵه‌وى ده‌بینه‌وه‌ بۆیه‌ باشتر وایه‌ ته‌نها دوو جار بخورێت له‌ مانگێكدا.
سووده‌ ئه‌فسوناوییه‌كانى سه‌روپێ:
*به‌ درێژایى له‌ش ووزه‌ ده‌به‌خشێت ، زۆر گرنگه‌ له‌ وه‌رزى زستاندا بخورێت ، چونكه‌ گه‌رم كه‌ره‌وه‌یه‌ .
*ئه‌و خۆراكانه‌ى تێدایه‌ كه‌ له‌ش پێویستى پێیه‌تى وه‌كو (كالیسیۆم و فۆسفۆر و مه‌گنیسیۆم ) هه‌ریه‌كه‌ له‌مانه‌ شاش بوونى ئێسك پڕ ده‌كه‌نه‌وه‌ .
*بوونى كۆلاجین تێیدا واى كردووه‌ به‌رگرى له‌ش به‌هێز بكات ، چاره‌سه‌رى برینى گه‌ده‌ و ریخۆڵه‌ ده‌كات.
*پێست جوان و ڕه‌ونه‌ق دار  ده‌كات و نایه‌ڵێت ووشك ببێته‌وه‌ و قژێكى ته‌ندروستیت پێ ده‌به‌خشێت ، بوونى مادده‌ى كۆلاجین  و پرۆتین و ڤیتامینى وه‌كو (B12،B6) به‌گشتى سوود به‌خشه‌ بۆ له‌ش.
*خولى خوێنین به‌هێز  و چالاك ده‌كات .
*سه‌روپێ جگه‌ر پاك ده‌كاته‌وه‌ له‌ مادده‌ زیان به‌خشه‌كان.
*خواردنى سه‌روپێ ریخۆله‌ له‌ پاشه‌ڕۆى  كه‌ڵه‌كه‌بوو پاك ده‌كاته‌وه‌ ، چونكه‌ ژه‌مێكه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ریشاڵ.
*برێكى زۆر چه‌وورى تێدایه‌ ، به‌م چه‌ورییه‌ش له‌ش دوور ده‌خاته‌وه‌ له‌ هه‌ستیارى .
*ئه‌و لینجاوه‌ى كه‌ هه‌یه‌ له‌ ئاوى سه‌روپێدا زۆر گرنگه‌ بۆ ئازارى ئه‌ژنۆ و زبر بوونى ، تواناى كه‌م كردنه‌وه‌ى ئازارى رۆماتیزمه‌شى هه‌یه‌ .
*خواردنى سه‌روپێ بۆ پیاوان زۆر باشه‌ ، چونكه‌ بڕى شله‌ى سپێرم له‌لاى پیاوان زیاد ده‌كات به‌مه‌ش دووچارى بێهێزى سێكسى نابێته‌وه‌ .
سه‌رچاوه‌ : موزوع
2218 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/10/2017 3:39:58 PM
زیاتر ...