هەمەڕەنگ
زانیوته‌ ڕوناكى چاره‌سه‌رى ئه‌م كێشه‌ ته‌ندروستیانه‌ ده‌كات ؟
ئاڕاسته‌ : لانه‌ ئیسماعیل
ڕوناكى یه‌كێكه‌ له‌ گرنگترین پێویستییه‌كانى ژیانى ڕۆژانه‌مان و له‌ ئێستاشدا ده‌توانرێت ڕوناكى له‌ بوارى پزیشكیدا به‌كار بهێنرێت و ئه‌ویش بۆ چاره‌سه‌ر كردنى چه‌ند كێشه‌یه‌كى ته‌ندروستى .
به‌پێى ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌ پزیشكییه‌كان ده‌ركه‌وتوه‌ ، ڕوناكى ده‌توانێت چاره‌سه‌رى چه‌ند نه‌خۆشییه‌كى جیاواز بكات له‌نێوانیاندا نه‌خۆشییه‌كانى زه‌هایمه‌ر و پاركنسۆن . 
به‌ ڕاى پسپۆڕه‌كان ده‌توانرێت جیاكارى بكرێت له‌نێوان ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ پرۆتینه‌ كه‌ هۆكارى تووش بوونن به‌و نه‌خۆشیانه‌ له‌گه‌لأ ئه‌و پرۆتینانه‌ى كه‌ به‌ به‌ركه‌وتنى تیشكى ڕوناكى كاره‌كانیان چالاك ده‌بێت، به‌مه‌ش ده‌توانرێت نه‌خۆشییه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت . 
توێژه‌ران ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ پرۆتینه‌ى له‌ له‌شدا به‌هۆى نه‌خۆشییه‌كه‌وه‌ كۆ بونه‌ته‌وه‌ جیا بكرێنه‌وه‌ ، ئه‌وه‌ ده‌توانرێت ئه‌و كه‌سه‌ له‌و حاڵه‌ته‌ ڕزگارى بێت و ژیانى ئاسایى به‌سه‌ر به‌رێت .
له‌ ئێستادا زاناكان سه‌رقاڵى ئه‌نجام دانى توێژینه‌وه‌ى ووردن تا ئه‌نجامى ورد و سه‌رسوڕهێنه‌ریان ده‌ست بكه‌وێت ، تا وا بكه‌ن ڕوناكى بۆ چاره‌سه‌رى چه‌ند نه‌خۆشییه‌كى دیكه‌ به‌كار بهێنن ، كه‌ تا ئێستا چاره‌سه‌ریان زه‌حمه‌ت بووه‌ .  
سه‌رچاوه‌ / كتێبى پزیشكى خۆتبه‌ (دكتۆر ترافیس سترۆك)
606 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/10/2017 11:25:48 AM
زیاتر ...