ترافیک
مامه‌ڵه‌ى پێدانى تابلۆبه‌ئۆتۆمۆمبێلى بێ خاوه‌ن ده‌ست پێده‌كات
ئاراسته‌ : ئاراز زۆراب


هاتوچۆى گه‌رمیان ئاشكرایده‌كات له‌ رۆژى یه‌كشه‌ممه‌وه‌ ده‌ست به‌ تۆماركردنى ئۆتۆمبێله‌ بێ سه‌ره‌تاو بێ خاوه‌نه‌كان ده‌كرێت .
نه‌قیب كارزان مه‌جید به‌رپرسى به‌شى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى هاتوچۆى ئیداره‌ى گه‌رمیان به‌ئاراسته‌ى راگه‌یاند :" لە رۆژانی داهاتوودا دەست بە تۆمارکردنی ئەو ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتایانە دەکرێت کە مۆدیلیان لە سالی ٢٠٠٠ بەرەو سەرەوەیە، بەمەرجێک ئەو ئۆتۆمبێلانە کێشەی یاساییان نەبێت و خاوەنەکانیان کارتی زانیاری نیشتەجێبوونی هەرێمی کوردستانیان هەبێت".
داواى له‌ خاوه‌ن ئه‌و جۆره‌ ئۆتۆمبیلانه‌ كرد كه‌ مه‌رجه‌كان ده‌یانگرێته‌وه‌، لە ڕۆژی یەکشەممه‌ى داهاتووه‌وه‌ 13/ 8 /2017 تا 31/ 8/ 2017 سەردانی لیژنەکانی پشکنینی هاتوچۆ بکەن بەمەبەستی پشکنین و تۆمارکردنیان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ بەپێی ڕێنمایی ژمارە (١)ی ساڵی (٢٠١٧)ی وەزارەتی ناوخۆ.
سەبارەت بەو مەرجانەی بۆ تۆمارکردنی هەر ئۆتۆمبێلێک دیاریکراوە ، نەقیب کارزان وتی: "هەموو جۆرە ئۆتۆمبیلێکی بێ سەرەتا دەگرێته‌وە بەمەرجێک بڕاوە نه‌بێت ، له گه‌ڵ ئه‌و ئۆتۆمبیلانەی که سەرەتایان نییه و له ڕابردوودا ئارمیان بۆ کراوە، به‌ڵام له‌ ئێستادا
865 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/10/2017 9:39:28 AM
زیاتر ...