هونەر
پیشه نگایه كى كه له پورى كرایه وه
ئاڕاستە : هەردی حەسەن



پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 9 ی ئابی 2017  بۆ یەكه تمین جار لە شارۆچکەی حاجیاوای سەربەقەزای ڕانیەبە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومی و حزبی  ڕێکخراوی ئازادی لاوان بنکەی حاجیاوا یەکەمین پێشەنگای کەلوپووری کردەوە.

شێرزاد عمر لێپرسراوی بنکەی حاجیاوای ئازادی لاوان بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند " لە تازەترین چالاکیماندا ئەمڕۆ چوارشەممە توانیمان بەهاوکاری خەلیفە حسێن خاوەنی ئەو کەلوپەلە کەلەپووریانە لە پێشەنگایەکی تایبەتدا نمایش بکەین کە ئەمە بۆ یەکەمین جارە لە شارۆچکەکەمان چالاکی و پێشەنگای وەها بکرێتەوە " .

ناوبراو وتیشی " ئەو کەلوپەلە کەلەپوریانە زۆربەیان دەگمەن و لە ئێستادا بەردەست کەوتنیان بۆتە ئەستەم دوای ئەوەی ئێمە زانیمان کە ئەو هاوشاریەمان لە ناحیەکەماندا خاوەنی دەیان پارچەی گرنگی کەلەپوریە بە پێویستمان زانی ئەمڕۆ لە بینای سەنتەری گەنجان نمایشی بکەین تا نەوەی تازە ئاشنا بکەینەوە بەم پارچە کەلەپورەی باو باپیرانمان و هەروەها ئامانجیشمانە هانی زیاتری خەڵکی ئەم دەڤەر بدەین کە ئەو کەلوپەل کۆنایەی لە بەر دەستیان دایە پارێزگاریان لێ بکەن و لە چالاکی هاوشێوەدا نمایش بکرێن تا خەڵکی زیاتر ئاشنای ئەم پارچە کەلەپوریە مێژویانە بن ".

453 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/9/2017 5:08:06 PM
زیاتر ...