تەندروستی
چۆن ده‌زانیت سییه‌كانت دووچارى نه‌خۆشى بونه‌ته‌وه‌ ؟
وه‌رگیران: ڤانیا بێستون
نه‌خۆشى سییه‌كان یه‌كێكه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌كان كه‌به‌ درێژایى ته‌مه‌ن له‌گه‌ڵدا به‌رده‌وام ده‌بێت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ نه‌خۆشییه‌كى ترسناك و كوشنده‌ ناسراوه‌ ، بۆیه‌ ته‌ندروستى مرۆڤ به‌ره‌و خراپى ده‌بات ، ئه‌م نه‌خۆشییه‌ سییه‌كان دووچارى هه‌وكردن و برین و زام ده‌كاته‌وه‌ ، دیاره‌ هۆكاره‌كه‌شى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چوونه‌ ژووره‌وه‌ى به‌كتریا و ڤایرۆس بۆ ناو سییه‌كان كه‌ خۆیان ده‌لكێنن به‌ سییه‌كانه‌وه‌ ، به‌مه‌ش دووچارى كردارى هه‌ناسه‌ توندى و ته‌نگه‌نه‌فه‌سیت ده‌كاته‌وه‌ .
نه‌خۆشى سیل یه‌كێكه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌ به‌ربڵاوه‌كانى سییه‌كان كه‌ زۆر ناسراوه‌.
نیشانه‌كانى نه‌خۆشى سییه‌كان:
*شوێنى تووش بوو كه‌ سییه‌كانه‌ دووچارى دروست بوونى وه‌ره‌م ده‌بێته‌وه‌ له‌ ناویدا به‌ قه‌باره‌ى بچووك.
*سه‌رجه‌م له‌شت هیلاك و ماندووه‌ .
*تواناى جه‌سته‌یت هیچ نى یه‌ .
*به‌ هیچ جۆرێك ئاره‌زووى خۆراك ناكه‌یت .
*كه‌سى تووش بوو له‌كاتى كۆكیندا خوێن له‌ قورگییه‌وه‌ ده‌رده‌چێت.
*پله‌ى گه‌رمى له‌ش به‌رز ده‌بێته‌وه‌.
*له‌ شه‌واندا ئاره‌قه‌ى زۆر ده‌كه‌یته‌وه‌ .
*به‌رده‌وام بڵغه‌م و چڵمت ده‌بێت.
*له‌كاتى میز كردندا خوێنى ده‌بێت .
*ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ خانمان دووچارى نه‌زۆكى بكاته‌وه‌ .
*به‌رده‌وام سكچوونت ده‌بێت.
*گه‌ده‌ت توانا مژین و هه‌رسى نامێنێت.
*سه‌ر ئێشه‌ى توند ده‌گریت.
*له‌ش دووچارى هه‌وكردن ده‌بێته‌وه‌ .
*ئه‌م نه‌خۆشى سییه‌ زۆر ترسناكه‌ ، چونكه‌ چاو و ده‌وروبه‌رى چاو دووچارى هه‌وكردن ده‌كاته‌وه‌.
پێویسته‌ به‌ ده‌ركه‌وتنى ئه‌م نیشانانه‌ ڕاسته‌خۆ سه‌ردانى پزیشك بكه‌یت بۆ زوو چاره‌سه‌ر وه‌رگرتن.
سه‌رچاوه‌ : موزوع
5257 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/9/2017 1:48:52 PM
زیاتر ...