تەندروستی
تا ئێستا زانیوته‌ گورچیله‌ش پێویستى به‌ خه‌وى ڕێك و پێكه‌ ؟
ئاڕاسته‌ : لانه‌ ئیسماعیل
به‌ پێى توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێى ئه‌مریكى ئه‌و كه‌سانه‌ى نه‌خۆشى گورچیله‌یان هه‌یه‌ و به‌ ڕادده‌ى پێویست ده‌خه‌ون كه‌متر تووشى سست بوونى گورچیله‌ ده‌بن ، ئه‌وه‌ش به‌ پێى هه‌واڵى ئاژانسى ئه‌نادۆلأ . 
توێژینه‌وه‌كه‌ له‌لایه‌ن زانكۆى (ئیلینۆ) ى ئه‌مریكى ئه‌نجام دراوه‌ كه‌ له‌ هه‌فته‌ چالاكى كۆمه‌ڵه‌ى گورچیله‌ زانى له‌ ئه‌مریكا خوێندراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ ویلایه‌تى شیكاگۆى ئه‌و وڵاته‌ به‌ڕێوه‌ چوو . 
توێژه‌ران له‌باره‌ى ته‌ندروستى (432) كه‌سیان كۆڵیوه‌ته‌وه‌ كه‌ گورچیله‌یان ڕووه‌ و لاوازى چووه‌ ، له‌ كۆتایدا بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ هه‌ر كاتژمێرێكى زیاده‌ له‌ نوستنى شه‌واندا سست بوونى گورچیله‌ به‌ ڕێژه‌ى (19%) كه‌م ده‌كاته‌وه‌ ، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌ شێوه‌یه‌كى ڕێك و پێك و ته‌ندروست بخه‌ویت له‌به‌ر سه‌ڵامه‌تى گورچیله‌كانت . 
سه‌رچاوه‌ / كتێبى پزیشكى خۆتبه‌ ( دكتۆر ترافیس سترۆك)
991 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/9/2017 12:29:50 PM
زیاتر ...