وەرزش
گرێى ئه‌دۆنیس چییه‌ و تووشى كێ ده‌بێت ؟
ئاڕاسته‌ : لانه‌ ئیسماعیل
كۆمه‌ڵه‌ى پزیشكانى ده‌روونى  ئه‌ڵمانى ده‌ڵێن ، ئه‌و پیاوانه‌ى زیاده‌ ڕه‌وییه‌كى زۆر ده‌كه‌ن له‌ وه‌رزش كردندا ڕه‌نگه‌ دووچارى گرێى ئه‌دۆنیس بوبن ، كه‌ نه‌خۆشییه‌كى ده‌رونییه‌ و تێیدا كه‌سه‌كه‌ له‌ هه‌ڵكه‌وته‌ى له‌ش و لارى خۆى ڕازى نییه‌ ، له‌گه‌لأ ئه‌وه‌ى جه‌سته‌یه‌كى ئاسایى و ته‌نانه‌ت وه‌رزشیشى هه‌یه‌ .  
ئه‌دۆنیس كاره‌كته‌رێكى نێو ئه‌فسانه‌ یۆنانییه‌كانه‌ ، كه‌ جه‌سته‌یه‌كى نمونه‌یى هه‌بووه‌ و خۆشى ته‌واو پێى سه‌رسام بووه‌ . 
كۆمه‌ڵه‌كه‌ ده‌ڵێن كه‌سى تووش بوو به‌ گرێى ئه‌دۆنیس هه‌میشه‌ بیرى لاى ئه‌وه‌یه‌ جه‌سته‌ى بگاته‌ ئه‌و ئاسته‌ نمونه‌ییه‌ى كه‌ له‌ ئه‌ندێشه‌ و خه‌یاڵى خۆیدا وێنه‌ى ده‌كێشێ ، بۆیه‌ زیاده‌ ڕه‌وییه‌كى بێ سنوور له‌ وه‌رزش كردندا ده‌كات بۆ بونیاد نانى ماسولكه‌ى گه‌وره‌ ، به‌ جۆرێك كار له‌ ڕه‌وتى ژیانى ڕۆژانه‌ى ده‌كات و تووشى گوشارێكى ده‌روونى زۆریشى ده‌كات . 
كۆمه‌ڵه‌ى پزیشكانى ده‌رونى ئه‌ڵمانى ڕێنمایى هه‌ر كه‌سێك ده‌كه‌ن كه‌ تووشى ئه‌م حاڵه‌ته‌ ده‌رونییه‌ بووه‌ ، سه‌ردانى پزیشكى پسپۆڕى ده‌رونى بكات تاكو له‌و گرێیه‌ ڕزگارى ببێت و ژیانێكى ئاسایى و بێ گوشارى ده‌روونى به‌ڕێ بكات . 
سه‌رچاوه‌ / كتێبى پزیشكى خۆتبه‌ (دكتۆر ترافیس سترۆك)
225 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/7/2017 1:28:27 PM
زیاتر ...