وەرزش
ریاڵ مەدرید یاریزانێكی خۆی ده‌به‌خشێت
ئاراستە : به‌شی هه‌واڵ
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی رەزامەندی نیشانداوە بە رۆیشتنی یاریزانێکی یانەکەی و پەیوەندیکردنی بە یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵییەوە. 
لەوبارەیەوە رۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"  لە زاری سەرچاوەکانی ئیتاڵیاوە ئەوەی ئاشکراکردووە: ریاڵ مەدرید ئامادەیی دەربڕیوە بە رۆیشتنی "ماتیۆ کۆڤاسیچ"ی کرواتی، کە بەشێوەی خواستن و بۆ ماوەی یەک وەرز روو لە یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بکات. 
کۆڤاسیچ  سەرباری ئەوەی وەرزی رابردوو بەپێی پێویست رۆڵی پێ نەدرا و زۆربەی کاتەکانی لەسەر کورسیی یەدەگ بەسەر برد، بەڵام لەماوەکانی رابردوودا بۆ ئامادەکارییەکانی یانەی شاھانە ناوبراو توانای خۆی سەلماند، بەڵام بەھۆی ئەوەی کە یانەی شاھانە ھەریەک لە یاریزانانی ئیسپانی "دانی سیبایۆس" و "مارکۆس لۆرنتی" کە لە ھەمان شوێنی کۆڤاسیچ یاری دەکەن، گواستیەوە ریزەکانی بۆیە بڕیاری رۆیشتنی کۆڤاسیچی دا. 
بەڵام بەپێی زانیاریی چەند سەرچاوەیەکی تر، چەندین یانەی تر گرنگی بە تواناکانی ئەو یاریزانە دەدەن، لەوانە تۆتنھامی ئینگلیزی کە ئارەزووی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەکات.
680 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/6/2017 1:37:02 PM
زیاتر ...