کۆمەڵایەتی
چات كردن تواناى فێربوون كه‌م ده‌كاته‌وه‌
ئاڕاسته‌ : لانه‌ ئیسماعیل
ئه‌و خوێندكارانه‌ى پرۆگرامه‌كانى چات و هاوشێوه‌كانیان به‌كار ده‌هێنن ، وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ له‌ دوو جیهانى جیاوازدا بژین ، چونكه‌ له‌لایه‌كه‌وه‌ خه‌ریكى خوێندن و خوێندنه‌وه‌ى پرۆگرامى خوێندنن له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ چاوه‌ڕوانى گه‌یشتنى په‌یامه‌كانیانن به‌و كه‌سه‌ى كه‌ چاتى له‌گه‌لأ ده‌كه‌ن ، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ خوێندكار به‌ ته‌واوى خۆى بۆ بابه‌تى خوێندنه‌كه‌ى ته‌رخان ناكات و ئه‌وه‌ش كار ده‌كاته‌ سه‌ر تواناى فێر بوون . 
 له‌نێو پاس و ئۆتۆمبیل و ته‌نانه‌ت سه‌ر سفرى خواردنیش ، وێنه‌ى ئه‌و مێرد منداڵانه‌ هه‌میشه‌ دووباره‌ ده‌بنه‌وه‌ كه‌ چاویان له‌سه‌ر شاشه‌ى مۆبایله‌كانیان دوور ناخه‌نه‌وه‌ .  
توێژه‌رانى ئه‌ڵمانى كه‌ بۆ ماڵپه‌ڕى (فراون تسیمه‌ر) دواون ترسى خۆیان نه‌شاردۆته‌وه‌ له‌وه‌ى به‌كار هێنانى زیاد له‌ پێویستى ته‌كنه‌لۆجیاى دیجیتالأ كار له‌ تواناى زیره‌كى مرۆڤ ده‌كات ، به‌هۆى ئه‌وه‌ى مرۆڤ به‌هۆى زۆر به‌كار هێنانى ئه‌و ته‌كنه‌لۆجیایانه‌ى هاوشێوه‌ى چاته‌ به‌ تێپه‌ڕ بوونى كات یاده‌وه‌رى دوورى له‌بیر ده‌كات و تواناى ووردبونه‌وه‌ى كه‌م ده‌بێته‌وه‌ ، چونكه‌ پرۆگرامه‌كانى چات و هاوشێوه‌كانیان ئێجگار ئاسانن و پرۆسه‌ى ئاڵۆزى بیركردنه‌وه‌یان ناوێت و نه‌ك هه‌ر مێرد منداڵان به‌ڵكو منداڵانیش به‌ ئاسانى ده‌توانن به‌كارى بهێنن .  
هه‌ر بۆیه‌ پسپۆڕان داوا له‌ دایكان و باوكان ده‌كه‌ن سنورێك بۆ چات كردنى منداڵه‌كانیان دابنێن ، بۆنمونه‌ له‌ناو خێزاندا به‌كارهێنانى قه‌ده‌غه‌ بكه‌ن له‌سه‌ر سفره‌ى نان خواردن یان كۆبونه‌وه‌ى خێزان یان كاتى خوێندنه‌وه‌ى پرۆگرامى خوێندن مۆبایلى زیره‌ك به‌كار نه‌هێنرێت ، بێگومان سه‌ره‌تا ده‌بێت دایكان و باوكان خۆیان پێشه‌نگ بن و پاشان داوا له‌ منداڵه‌كانیان بكه‌ن چاو له‌وان بكه‌ن .  
سه‌رچاوه‌ / كتێبى پزیشكى خۆتبه‌ (دكتۆر ترافیس سترۆك)
240 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/6/2017 11:35:14 AM
زیاتر ...